ڕاگەیاندنى دوو پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

Expires
False

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى دوەم  لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دو پۆست  ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

 

یەکەم  / پۆستەکانى ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى :

  1. ياریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى .
  2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی .

دووەم / مەرجەکان :

  1.  پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. 

دووەم/ تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  بەباشى بزانیت .
  3. پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
  4. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  رۆژى  پێنچ  شەممە(27/4/2017) دەبێت.
  5. هەر بەڕێزێک پێشتر (c.v)وپوختەى ڕاژەى خۆى لە جارى یەکەم پێشکەشکردووە پێویست ناکات دووبارە بۆمان بنێرێتەوە ، وە ئەوەى ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2017-04-27
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆککایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
Country
Iraq
Image Vacancy