ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكهههواڵێكی ناڕاست له‌میدیاكاندا سه‌باره‌ت به‌گه‌شتی زانستیی خوێندكارانی دواقۆناغی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌جۆرێك لهبهههڵهتێگهیشتنی لێكه‌وتۆته‌وه، بۆیهبهپێویستی ده‌زانین به‌م شێوه‌یه‌ئه‌و بابهتهبۆ خوێندكاران و رای گشتی روونبكه‌ینه‌وه.
به‌هیچ جۆرێك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بڕیاری نهداوهگهشتهزانستییهكان رابگیرێت، به‌ڵكو ئه‌و گه‌شتانه‌ی له‌ژێر ناوی زانستیدا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گه‌شتن بۆ كات به‌سه‌ربردن و سه‌ردانی شاره‌كانی كوردستان و وه‌كو دیارده‌یه‌ك ساڵانێكه بۆتهكولتوور له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، هه‌ر بۆیهوهزارهتی خوێندنی باڵا هانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و دهستهتهكنیكییهكان ده‌دات كارئاسانی بۆ ئه‌و گهشتانهبكهن و بڕیاریش هه‌ر لای ئه‌وان ده‌بێت، به‌جۆرێك دوو رۆژی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی گه‌شته‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت بلكێندرێت به‌رۆژی ههینییهوهبۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی (سلبی) نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وامی ئاسایی و په‌كخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
به‌ڵام نهوهزارهت و نهزانكۆو په‌یمانگاكان هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیان نییه‌بۆ ئه‌م جۆرهگهشتانه، هه‌ر بۆیهداوا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مهبهستهتهرخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك ئه‌م بابهتهنهبێته هۆی ئاڵۆزی و بگره‌و بهردهلهنێوان خوێندكاران و كاربه‌ده‌ستانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا. بۆیه‌له كۆتایدا رایده‌گه‌یه‌نین راستیی پرسهكهبهم شێوه‌یه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌كرێته‌وه