بەئامادەبونى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا، فیستیڤاڵى کۆلێژى کشتوکاڵ بەڕێوەچوو

agrcampus.jpg

 بەئامادەبونى د.کەریم ساڵح عەبدول نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین و ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، کۆلێژى کشتوکاڵ زانکۆى سەڵاحەددین فستیڤاڵێکى بەڕێوەبرد.

لە مەراسیمى کردنەوەى فیستیڤاڵەکەدا چەند وتەیەک پیشکەش کرا، لەو بارەیەوە د. کەریم ساڵح عەبدول ڕاویژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە بە نوێنەرایەتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشدار ڤیستیڤاڵەکەى کردبوو، وتەیەکى پێشکەش کرد، لە سەرەتایى وتەکەیدا ئاماژەى بەگرنگ و بایەخى کشتوکاڵ بۆ وڵاتان کرد و ووتى: کشتوکاڵ کۆلەگەیەکى هەرە گرنگى ئابورییەو یەکێکە  لە فاکتەرە گرنگەکانى ئاسایشى نەتەوەیى، بۆیە گرنگىدان بە کشتوکاڵ گرنگیدانە بە ئاسایشى خۆراک ئاسایشى نەتەوەی و نیشتمانى، وتیشى ئێمە لە هەرێمى کوردستانى عێراق، خواى گەورە خاکێکى  زۆر بە پیت و بەرەکەتى پێ داوین، هەروەک سەرچاوەى  ئاوى باشمان هەیە ، لە ڕووى ژینگەیشەوە ، وەرزەکانى ساڵ زۆر لە بارن بۆ بەرهەمهێنانى بەرهەمى جۆراو جۆر . .

کەریم ساڵح وتیشى ئێمە کادرى پسپۆرى باشمان هەیە، چونکە ساڵانە ژمارەیەکى بەرچاو لە  چوار کۆلێژى کشتوکاڵ کە لە کوردستان  بوونیان هەیە دەردەچن و، هەڵگرى  بڕوانامەى بەکالوریوسن  لە بوارە جیاکانى کشتوکاڵدا، جگە لە هەبوونى چەندین بەشى تایبەت بە کشتوکاڵ لە پەیمانگا تەکنیکیەکان کە هەلگرى  بروانامەى  دبلوم ئاماد دەکەن  لە پال ئەوانیش چەند  ئامادەییەکى کشتوکاڵ هەن لە هەرێمى کوردستان بەلام بە داخەوە هەمومان دان بەوە دادەنێن  کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانمان لە ئاستى پێویستدا نییە و بەرهەمە خۆمالییەکانمان لە بازارەکان زۆر کەمن، بە بەراورد بەر هەمە هاوردەکان .

د. کەریم ساڵح باسى لە گرنگى دانانى نەخشە ڕێگەو پلانى ستراتیژى کەرتى کشتوکاڵى کردو لەوبارەیەوە وتى: ئەم قەیرانە داراییەى کە هەرێمى کوردستان دوچارى هاتووە، دەکرا کاریگەرى کەمتر بدایە، گەر  ڕێژەیەک لە داهاتمان لە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بازرگانى و پیشەسازییەوە سەرچاوەى بگرتایە لە پاڵ داهاتى نەوتدا، بۆیە ووتراوە (کشتوکاڵ سەرچاوەیى ئابوورى  ژیانە)،  هەر بۆیە  جێگەى خۆیەتى نەخشە ڕێگەو پلانى ستراتیژى دابرێژین، بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵ و بوژاندنەوەى وەک  ئەو کۆلەگە  سەرەکییکەى کە ئاماژە مان  پێ داو هەروەکو وتیشمان هەمو پێداویستیە بنەڕەتییەکانیشمان هەیە ، ئێمە ئومید  دەخوازین ئەم تەنگژە و قەیرانە ببێتە پاڵنەرێکى بەهێز بۆ ئەوەى کارى پێویست بۆ بکەین. خۆشبەختانە یاداشتێکى هەماهەنگى  و زانستى ئەمسال واژۆکرا لەلایەن هەردوو جەنابى وەزیرى خوێندنى بالاو توێژینەوەى زانستى و کشتوکاڵ  سەرچاوەکانى ئاو . ئەم یاداشتنامەیە  چەندین خال و بڕگە و بابەت و هەنگاوى گرنگى ...هتد هاوبەش تێدایە  بە ئاراستەى گرنگى دان  بە توێژینەوەى زانستى و ڕاهێنان و مەشقى قوتابیان و خوێندکاران لە بەش جیاجیاکانى کۆلێژەکان و پەیمانگاکان هەبوونى پلانى ستراتیژى  هەنووکەی و کورت خایەن و مام ناوەندى درێژخایەن ، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى بوارەکانى کشتوکاڵ و پەرەپێدانى بەرهەمى ناوخۆى.ئەم یاداشتنامایە گشتاندنى پێ کراوە  ۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ جێبەجێکردنى ناوەرۆکەکەى. بەم پێیە دەکرێت کە فەرمانگەکانى کشتوکاڵ لە پارێزگاکان و شارەکانى دیکە ، داواى هەماهەنگى بکەن لە زانکۆکان بۆ ئەنجامدانى تویژینەوەى زانستى و هەر کارێکى ترى هاوبەش، هەر لەو بوارەشدا چەند پێشنیازێک بۆ ئەو مەبەستە خستەڕوو.