زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی زانسته سیاسییه‌كان، له‌دژی ناونیشانی وه‌زیفییان(یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر) له كاتی دامه‌زراندنیان، مانیان گرتووه‌و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌كاتێكدا ئێمه‌ئه‌و داواكارییهبهمافی ره‌وای خوێندكاران ده‌زانین، به‌مه‌رجێك به‌شێوازێكی شارستانیانه‌و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ره‌سمی ئه‌نجامبدرێ و دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایهنهپهیوهندیدارهكاندا له‌سه‌ر ده‌كرێ و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌یانه‌وێ نایه‌ته‌دی، ته‌نها ئه‌و كاتهبۆیان ههیهپهناببهنهبهر مانگرتن. له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ له‌مامۆستایانی به‌شی زانستهسیاسییهكانهوهبهخوێندكارهمانگرتووهكان راگه‌یه‌ندراوه، كهنوێنهرانیان ده‌توانن سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن و داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی ئوسوڵی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رزبكرێته‌وه، چونكهئهوهكاری ئه‌و لایهنانهیهنهك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كهبڕوانامهدهبهخشێ به‌خوێندكاران. بۆیه‌ناكرێت خوێندكاران له‌ژێر هه‌ر ناو و به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت، ده‌وام رابگرن و هۆڵه‌كانی خوێندن جێبهێڵن