لیستی ژمارە(7B ) ی ساڵی (2014) ی چەکی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem.1782.20-08-2014.jpg

سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە (7B)سالی (2014)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (72) کاندیدە رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2-9-2014 کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی باڵا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان رۆژی یه‌ك شەممە ڕێکەوتی 12-9-2014 دەبێت. تێبینی : 1. كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له‌ (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت 2. بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەگەل خۆیدا بهێنیت. 3. پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید یان كاندیده‌كه‌ خۆی بیێت ، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانێت. 4. چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت . 5. تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.