(٣٠) زەمالەی خویندن لە ووڵاتی هەنگاریا

img

مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین کە وڵاتی (هەنگاریا) سی (٣٠) زەمالەی خویندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە. 

ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن پێویستە لە ڕیگای ئەم لینکە فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە، مەرجەکانی پێشکەشکردن هەمان مەرجەکانی مۆڵەتی خویندنە لە چوارجێوەی ڕێنماییەکانی ژمارە (١٦٥/١١)، مەرجە بنەڕەتییەکانیش بریتین لە  : 

  • پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش دوایین بڕوانامە.
  • بۆ خوێندنی ماستەر دەبێت پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی دکتۆرا کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
  • بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، کار بە کۆنمرەی دوا قۆناغی ئامادەیی و کۆنمرەی دەرچوون لە خوێندنی پەیمانگا دەکرێت.  
  • دەبێت پێشکەشکار بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس تەمەنی لە (٣٥) ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ ماستەر تەمەنی لە (٤٥ ساڵ) ژیاتر نەبیت و بۆ دکتۆراش تەمەنی لە (٥٠ ساڵ) زیاتر نەبێت.
 
دوا مۆڵەت بۆ پێسکەشکردنی داواکاری ڕۆژی (١٥/٥/٢٠١٤) یە
 
بوارەپسپۆڕییەکانیش بریتین لە :
 
یەکەم: بۆ خوێندنی دکتۆرا 

PhD

1. Petroleum Energy
2. Software Engineering
3. International Commercial law
4. GIS survey
5. Architectural Engineering
6. Environmental Science
7. Radiotherapy
8. Archaeology
9. Banking and Finance
10. Public Policy


دووەم بۆ خوێندنی ماستەر 
MSc

1. Oil and Gas
2. Mechanics
3. Water Resource Management
4. Food Technology and Quality Control
5. GIS
6. Art and Music
7. Computer
8. Engineering
9. Public Policy
10. Media Studies

سێهەم بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس

BA/BSc:

1. Electronics
2. Computer
3. Mechanics
4. Irrigation Engineering
5. Oil and Gas
6. Geology
7. Environmental science
8. Water Resource Management
9. Food Technology
10. Survey