بۆ‌ ده‌سپێكی ساڵی تازه‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌

newsitem-1620-08.10.2013-ku.JPG

بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی 2013-2014 و خستنه‌ رووی پلانیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ ئاماده‌بوونی د.نورى یاسین هەرزانى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشكنین و دڵنیایی جۆری و متمانه‌به‌خشین، وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و نوێنه‌رانی زانكۆ حكوومی و زانكۆ تایبه‌ته‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌نجامدا.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی كار و كه‌موكوڕییه‌كانی پارساڵ و نه‌خشه‌ رێگه‌ و پلانی ئه‌مساڵی خوێندن هاتنه‌‌ به‌رباس و گفتوگۆ.
جێگه‌ی باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان و كارو چالاكی ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌كو نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌كیش بۆ ساڵی تازه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن‌ :
له‌ سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ سه‌رۆكی زانكۆكانییه‌وه‌.
ده‌ركردنی نامیلكه‌یه‌ كه‌ تێیدا سه‌ره‌تاكانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی روون ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و نامیلكه‌یه‌ كراوه‌ته‌ وانه‌یه‌كی پۆلی یه‌كی له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكان، تاكو كلتوری پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌لای تاكی كورد ببێت دیارده‌.
به‌شداری پێ كردنی نوێنه‌رانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ گرتنی باڵه‌خانه‌كانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان تاكو رای خۆیان هه‌بێ له‌ پاكی ژینگه‌ و سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كه‌ به‌ گشتی، به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسای (ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی) له‌ شوێنی كار،‌ بۆ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌می حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گرنگی زۆر به‌ پاراستنی مافی (خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان) له‌ سه‌رجه‌م زانكۆ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان بدرێت.
به‌پێی بڕیار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكان ده‌بێ به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه‌ هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌خاتری باشتربوونی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان.