كۆنفرانسی جیهانی خوێندن بۆ سالی 2013

newsitem-1491-29.01.2013-ku.jpg

 

به‌دروشمی ( داڕشتنی پلانی خوێندن بۆ چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كانی) كۆنفرانسی جیهانی خوێندن بۆ ساڵی 2013 له‌ له‌ندنی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ستپێكرد.

له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (28/1/2013) ده‌ستپێكرد، زیاتر له‌ (100)  وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداریان تێدا كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌بانگهێشتی ڕه‌سمی هه‌ریه‌ك له‌ (Rt Hon Micheal Gov MP) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و (Rt Hon David Willetts MP) وه‌زیری زانست و زانكۆكانی به‌ریتانیا، دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد.

له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (30/1/2013) درێژه‌ی كێشا، وه‌زیرانی ئاماده‌بوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنێتی باشكردنی دۆخی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له‌ جیهان كرد، هه‌روه‌ك تیشك خرایه‌ سه‌ر پلانی فراوانكردنی هه‌لی فێربوون بۆ ته‌واوی قوتابی و خوێندكاران له‌ پێناو باشتركردنی چۆنایه‌تی پڕۆسه‌ی خوێندن و بوونی كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ته‌گه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و جیهانیه‌كانی كه‌ ڕووبه‌رووی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه‌..