ئاگادارییەک لە سه‌رپه‌رشتيارانی پرۆژەکانی زانکۆلاین و تواناسازی ەوە بۆ دڵنياكردنهوهی پێشکەشکاران
خۆشحاڵين به‌وه‌ی كه تا ئێستا پڕۆسه‌ی پێشكه‌ش كردن له ڕێگه‌ی زانكۆلاينه‌وه به چاكی به‌رێوه چووه. زياتر له پێنج هه‌زار قوتابی و خوێندكار خۆيان له به‌رنامه‌ی زانكۆلاين به سه‌ركه‌وتوويی تۆمار كردووه و به سهدانيش له‌وانه دوافۆڕمی پڕكراوهيان بۆ وه‌زاره‌ت ناردووه. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسهكهيه.
به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه بووه‌ته مايه‌ی دڵه‌ڕواكێی خوێندكاران بريتيه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك له قوتابيان هێشتا خۆيان له‌گه‌ڵ زانياريه‌كان و فۆڕمه‌كان ئاشنا نه‌كردووه و هه‌ندێكی تريش له‌جياتی به‌كارهێنانی پيتی عه‌ره‌بی يونيكۆد، پيتی عهليكۆد وهيان ئينگليزی بۆ خۆتۆمار كردن به‌كار ده‌هێنن، وهيان پاسوۆرد و ئيمه‌يلی خۆيان له‌بير ده‌كه‌ن. دياره هه‌ندێ له‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه پێشتر ئه‌زموونيان نه‌بووه تووشی په‌له‌په‌ل و دڵه‌ڕاوكێ بوونه له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه به پێشكه‌شكردن ڕانه‌گه‌ن.
بۆ دڵنياكردنهوهی سه‌رجه‌م قوتابيانی ئازيز سه‌رپه‌رشتيارانی پڕۆژه‌ی زانكۆلاين به‌چاكی ده‌زانن كه پشوويه‌ك بده‌نه قوتابيان و تا كۆتايی ئه‌و هه‌فته‌يه سێرڤه‌ری زانكۆلاين دابخه‌ن و قوتابيه‌كان هان بده‌ن كه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ئاينده‌دا هه‌وڵده‌ن خۆيان له‌گه‌ل ڕێبه‌ر و ڕێنمايی و زانياريهكانی زانكۆلاين ئاشناتر بكه‌ن و سه‌يری ماڵپه‌ر و ڤيديۆی يارمه‌تی ( Help) بكه‌ن له‌سه‌ر goZanko.info ، و له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌رگای خۆتۆمار كردن و پێشكه‌شكردن سه‌رله‌نوێ بكرێته‌وه. هاوكات ماوه‌ی پێشكهشكردنيش به‌هه‌مان شێوه درێژ بكرێته‌وه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه، 4ی تشرينی يه‌كه‌م.
پێشنیاز دەکەین لە ماوەی ئەو چه‌ند ڕۆژه‌ی ئاينده‌دا تا كۆتايی هه‌فته پێشکەشکاران ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن بۆ ئەم پرۆژەیە بەووردی بخوێننەوە و بەر لەوەی دەست بە پڕکردنەوەی فۆرمە ئەلكترۆنییەکە بکەنه‌وه ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
- بۆ نووسین بە زمانی کوردی بۆ داخڵ کردنی زانیارییەکان تکایە ڕێنووسی یونی کۆد (Unicode) بەکار بهێنن.
- پێویستە نوسینی زانیارییە کەسییەکان کتومت هاوشێوەی ناسنامەی باری شارستانی بێت.
- پێویستە لە کاتی دروستکردنی ئیمەیڵدا رەچاوی ڕێنماییەکانی تایبە بە پرۆژەی زانکۆ لاین بکەن (بۆ ئەم مەبەستە ڕێنماییەکان بە شێوازی نوسراو و ڤیدیۆ لەبەردەستدایە)
بۆ زێده دڵنيايی خوێندكارانيش، بڕياره ئيمساڵ فۆڕمی چاپكراو به شێوازی كۆن دواتر دابه‌ش بكرێت.
بۆ پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆيی هه‌رێم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو به‌رنامه‌ی زانكۆلاين و تواناسازی له‌سه‌ر هه‌مان سێرڤهرن و به ڕاگرتنی سێرڤه‌ره‌كه هه‌ردوو پڕۆگرام به‌يه‌كه‌وه ده‌وه‌ستن، بۆيه داوای به‌خشين له كانديدهكانی تواناسازی ده‌كه‌ين و هيوادارين پشوويان درێژ بێت و له هه‌مان كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی زانكۆلاين ئه‌وانيش ده‌ست به پێشكه‌شكردنی فۆڕمهكانيان بكه‌ن. ديسانه‌وه ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌تا ڕۆژی هه‌ينی، 7 ی تشرينی يه‌كه‌م درێژ ده‌كرێته‌وه.
goHCDP.info