سەردانى کۆلیجى ئەندازیارى و یاسا

وەزیرى خوێندى باڵا سەردانى کۆلیجى ئەندازیارى و کۆلیجى یاساى کردو دواى بەسەر کردنەوەى تاقیگە و بەشەکانى، لەگەڵ مامۆستایان گفتۆگۆى لەبارەى ڕەوشى خوێندنى کۆلیجەکانیان کرد.

کاتژمێر 10:30 پرۆفیسۆر دلاوەر عەبدولەعەزیز عەلائەدین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم، بە یاوەرى سەرۆکى زانکۆ سەڵاحەدین (بەوەکالەت) د.محمد رەشید، سەردانى کۆلیژى ئەندازیارى زانکۆى ناوبراوى کرد و لە لایەن دکتۆرە شەونم رەشید راگڕى کۆلیژى ئەندازیارى و مامۆستایانى کۆلیژ پێشوازى لێکرا.

وەزیرى خوێندنى باڵا گەشتێکى بە ناو بەشەکانى کۆلیژى ئەندازیارى کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران کرد لە بارەى ڕەوشى دڵنیایى جۆرى، خوێندکاران  دڵخۆشى خۆیان دەربڕى بۆ بوونى پڕۆسەى دڵنیایى جۆرى.

دواتر وەزیرى خوێندنى باڵا سەردانى سەرجەم تاقیگەکانى کۆلیژى نابراوى کرد.

دواتر وەزیرى خوێندنى باڵا سەردانى کۆلیژى یاسا و سیاسەتى کرد و لەلایەن د.حسین تۆفیق راگرى کۆلیژى نابراو و مامۆستایانەوە پێشوازى لێکرا.

سەرەتا سەردانى بەشەکانى کردو دواتر لە کۆبووەنوەیەک لەگەڵ مامۆستایانى کۆلیژ، گوێى لە داواکارى و تێبینەیەکانی ئەوان گرت و پێى ڕاگەیاندن ، کە هەندێک لەو تێبینییانە بە نوسراو بۆ وەزارەت بەرز بکرێتەوە. بۆ کار لەسەر کردن. هەوەک گوتیشى " پێویستە زانکۆکان کاریک بکەن، بتواننن سەرچاوەى داهات پەیدا بکەن بۆ خۆیان، ئەمەش نابێ لەسەر حسابى نزمبوونەوەى ئاستى زانستى بێت، بەڵام دەکرێت لەدەرەوەى ڕیژەى قەبول مەرکەزى ، چەند قوتابییەەک وەربگیرێت لەسەر حسابى خۆیان، ئەمەش وەکو سەرچاوەیەکى داهات بۆ زانکۆ بەکار بێت".