به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ئاگابوون له ره‌وشی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان، كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 11/4/2010، پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه‌ی كرد و له‌لایه‌ن قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه و د.كه‌وسه‌ر گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فێركردنی ته‌كنیكی و راگر و مامۆستایانی په‌یمانگاوه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
هاوكات شانده‌كه، به‌ش و تاقیگه و هۆڵه‌كانی خوێندنی په‌یمانگایان به‌سه‌ر كرده‌وه و وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆی كرد و گوێی بۆ پێشنیار و گرفت و داواكارییه‌كانیان راگرت و به‌ڵێنی دابینكردنی پێداویستی و چاره‌سه‌ری گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یمانگاكه‌ی، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ راگرایه‌تی و ده‌سته‌ی فێركردنی ته‌كنیكی پێدان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا، پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، ئه‌رك و ماندوبوونی مامۆستایان و راگرایه‌تی و كارمه‌ندانی په‌یمانگای به‌رزنرخاند و داوای لێ‌كردن، كه هاوكارێكی باشی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت بن بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانی سیسته‌می خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی په‌یمانگاكان، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیار و بیرۆكه‌ی نوێ.
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماده‌بووان زۆر سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵایان كرد، بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی خوێندن و فێركردن له په‌یمانگاكه‌یان.
سەر 2016