له‌میانی سیمنارێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كه بۆ دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی , له‌باره‌ی پلان و دیدی نوێی وه‌زاره‌ت بۆ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا ڕێكخرابوو، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ده‌مانه‌وێ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا بكه‌ینه فاكته‌ر سه‌ره‌كی بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پته‌و .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (3/6/2015) له‌هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌دروشمی ((پلان و تێڕوانینی نوێ بۆ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا له كوردستان)) سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین سیمنارێكی بەناونیشانى (جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرمی كواڵیتی سیسته‌می ڕیزبه‌ندی نیستیمانی و پرۆسه‌ی بۆڵۆنیا) بۆ د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێكخست.
له‌و سمیناره‌دا كه به ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ره‌كانی و، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕاگر، سه‌رۆك به‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌ڕێوه‌چو، د.یوسف گۆران به‌چه‌ند تهوهڕیك و خستنه‌ڕوی داتا‌و ئاماری نوێ تیشكی خسته سه‌ر دۆخی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و، هه‌وڵه‌كان بۆ بایه‌خدان به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌ستنه‌وه‌یان به‌بازاری كار و، پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمیانی بۆ زانكۆكانی كوردستان و ڕه‌هه‌نده جیاكانی، پرۆسەی بۆڵۆنیا و ئاوێتەبونی زانکۆکانی کوردستان بە ستانداردی زانستی ئەوروپی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له سهرهتیا سمیناره‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی ئاماده‌بووانه‌وه به‌خێرهاتنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد‌و و، هۆكاری سیمیناره‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه، كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربونی مامۆستایانه له پلان و دیدی تازه‌ی وه‌زاره‌ت بن بۆ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا.
پاشان د.یوسف گۆران به ئامادبوانی ڕاگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاره‌زو ده‌كه‌ین بابه‌تی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێ بكه‌ن، چونكه پێمان خۆشه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، وتیشی " كه باسی ڕیفۆرم ده‌كه‌ین، مانای ئه‌وه‌نییه شتێكی خراپ، چاك ده‌كه‌ین، یان له بایه‌خی هه‌وڵه‌كانی ڕابردو كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو به‌مانای تازه‌كردنه‌وه‌یه و گونجاندنییه‌تی له‌گه‌ڵ دۆخ و قۆناغی ئێستا".
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، باسی له نهخشهڕیگهی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵای كرد، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه ته‌وه‌ره‌كانی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا باسی مێژووی خوێندنی باڵای له كوردستان كرد و، وتی: له‌ساڵی 1991ه‌وه هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك زانكۆی حكومییه‌وه بۆته خاوه‌نی ده‌یان زانكۆ و نزیكه‌ی (575) به‌شی زانستی و، (106000 ) خوێندكار و (7258) مامۆستای هه‌یه، وتیشی " ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئیتر ته‌واو ڕازین، به‌ڵكو خوێندنی باڵا و بواری ئه‌كادیمیا له‌و سه‌رده‌مه داواكاری زیاتری لێمان ده‌وێت و ناچارین خۆمان به‌جیهانی بكه‌ین و په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌و ببه‌ستین و، به‌رواردی خۆمان له‌گه‌ڵ باش و باشتر و باشترین بكه‌ین، ته‌نیا به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و پیشه‌وه بڕۆین".
د.یوسف گۆران له‌باره‌ی پێگه‌ی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماژه‌كردن بهڕاكینگی جیهانی وتی: عێراق به گشتی له ڕوی به‌رهه‌می توێژینه‌وه، له ساڵی (2004) ئاسته‌كه‌ی به‌رز بۆته‌وه، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر زۆر له‌دواوه‌یه، وتیشی " یه‌كێك له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانمان له پلانی نوێی خوێندنی باڵا، گرنگییه‌كی زۆر به توێژینه‌وه ده‌ده‌ین و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ توێژینه‌وه‌مان دامه‌زراندوه، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت، با سیڤیه‌كه‌ی بنێرێت".
لە بەشێکی دیکەی سمیناره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران نەخشە ڕێگە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕون کردەوە ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ئێستادا كار بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان ده‌كات به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی پێشبڕكێیه‌ك بكه‌وێته نێوان زانكۆكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، وتیشی گرنگی جێبه‌جیكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌وه‌دایه كه ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆكان دروست ده‌بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه زانكۆكان ئاشنا ده‌بن به‌پێوه‌ر نوێیه‌كانی ئاستی زانكۆكان، كه به‌هۆیانه‌وه ڕانكی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نه‌خشه‌ی زانكۆكانی جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه به زانكۆكانی كوردستان، كه له ڕێگه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره جیاكان.
هه‌ر له سمیناره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به وردی باسی له پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا كرد و ڕایگه‌یاند: ئێستا زۆر به‌جدی كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه و، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره و زانكۆكانی هه‌رێمیش له‌زۆر كیشه ڕزگاریان ده‌بێت، چونكه پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا ده‌زگایه‌كی زانستییه له بواری خوێندنی باڵا و، خاوه‌ن پێوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و، له ئێستادا (48) ده‌وڵه‌تی به‌شداریان تێدا كردووه و پابه‌ندن به پره‌نسیپه‌كانی، وتیشی " ئه‌گه‌ر بتوانین بچینه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه له كێشه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه و گوێزانه‌وه له زانكۆكانیی هه‌رێم بۆ زانكۆكانی ئه‌وروپی به‌هه‌مان ئاست و قۆناغ ڕزگاری ده‌بێت و، هه‌روه‌ك جۆرێك له یه‌كبوونی میتۆدی خوێندن دێته ئاراوه"
د.یوسف گۆران نه‌یشارده‌وه، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه كارێكی ئاسان نییه و ئیراده و پشودرێژی ده‌وێت، چونكه ئێمه كار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كواڵیتی ده‌كه‌ین له بواری یاسای خوێندنی باڵا، زمان، زانستی، ئه‌كادیمی و ئیداری و پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی، ئه‌گه‌ر بتوانین (50%) جێبه‌جێبكه‌ین، كه‌واته هه‌نگاوێكی گه‌وره‌مان بڕیوه".
له دوای خستنه‌ڕوی ڕاو پێشنیاز‌و بۆچون و پرسیاره‌كانی مامۆستایانی ئاماده‌بو بۆ چۆنییه‌تی باشكردنی دۆخی زانكۆكان و، وه‌ڵامی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پرسیاری ئاماده‌بوان، له‌لایه‌ن د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین دیاری زانكۆكه‌یانی پێشكه‌ش به د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
بڕوانە وێنەى زیاترى سمینارەکە...