ڕاگه‌یاندنی پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی لە زانکۆى ڕاپەرین

Expires
True

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی لە زانکۆى ڕاپەرین بۆ جارى دووەم بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.vو داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ، ئەو بەڕێزەى جارى یەکەم(c.vو پوختەى ڕاژەى پێشکەش کردووە پێویست ناکات جارێکى تر داوکارییەکەى پێشکەش بکاتەوە ، هه‌روه‌ك نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

 

 

مەرجەکان

1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .

 

تێبینى:

١. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (2/3/2016) رۆژى سێ شەممە دەبێت.

٢. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  

٣. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

Vacant post
ڕاگه‌یاندنی پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و
Application deadline
2016-03-02
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانی
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین
Country
Iraq
Image Vacancy