ڕاگەیاندنى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زانکۆى کۆیە

Expires
True

  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم  بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.vو داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ، ئەو بەڕێزەى جارى یەکەم(c.vو پوختەى ڕاژەى پێشکەش کردووە پێویست ناکات جارێکى تر داوکارییەکەى پێشکەش بکاتەوە ، هه‌روه‌ك نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.  

مەرجەکان:

1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. 

4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  بەباشى دەزانیت .


تێبینی:

1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  رۆژى پێنچ شەممە (10/3/2016) دەبێت.

2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.

3. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).


Vacant post
پۆستى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
Erbil
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌
Country
Iraq
Image Vacancy