ڕاگەیاندنى پۆستێک لە زانکۆى زاخۆ

Expires
True

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى دوەم پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران ) لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەێنێت، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

یەکەم / مەرجەکان :

  1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. 

دوەم/ تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر  بەباشى بزانیت .
  3. پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
  4. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  رۆژى یەک شەممە(4/12/2016) دەبێت.
  5. ئەو بەڕێزەى کە پێشتر (c.v)وپوختەى ڕاژەى ڕەوانە کردووە بۆمان پێویست ناکات دووبارە بینێریتەوە ، وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
پۆختەى ڕاژە

 

Vacant post
یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران
Application deadline
2016-12-04
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
زاخۆ
State/Province
دوهۆک
Country
Iraq
Image Vacancy
post jobs