ڕاگەیاندنى پێنچ پۆست لە زانكۆى سەڵاحەددین

Expires
True

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێنچ پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەێنێت، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى، کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم / پۆستەکان : 

  1. ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى
  2.  ڕاگرى کۆلێژى یاساو زانستە سیاسیەکان
  3. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى
  4. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش
  5. ڕاگرى کۆلێژى ئەدەبیات

دوەم/ مەرجەکان:  

  1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت 
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت 
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت

سێیەم/ تێبینیەکان :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 12/12/2016) رۆژى دوو شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆ کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  4. هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.

وێنەیەک لە پوختەى ڕاژە داببەزێننە..

Vacant post
زانکۆى سەڵاحەددین
Application deadline
2016-12-12
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین
Country
Iraq
Image Vacancy
پێنچ پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین