وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌مان پێویستی زۆری به‌ڕۆڵ و تێڕوانینی ئه‌كادیمیستان هه‌یه تا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه له سێكته‌ره جیاوازه‌كان ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (10/2/2019) له میانه‌ی پێشوازیكردنی وه‌فدێكی سه‌ندیكای ئه‌كادیمیستانی ئیراقیدا هات.
له دیدارێكدا، كه د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان و، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د.مه‌ند الهلال نه‌قیبی سه‌ندیكای ئه‌كادیمی ئێراقی به‌ناوی وه‌فدی هاوڕێی سوپاسی ئه‌و میوانداریه‌ی كرد و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئامانجی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یان باسكرد، وتیشی ئه‌خوازین سه‌ندیكاكه‌مان ڕۆڵی هه‌بێ له ڕێكسختنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیسته‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق، هه‌روه‌ك داواشی له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد میكانزمی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان بۆ دابنێین، وتیشی سه‌ندیكاكه‌مان سه‌ندیكایه‌كی نوێیه و هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان ئه‌كادیمیستان ده‌ده‌ین و، كارده‌كه‌ین تا هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانكۆكان و ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان په‌ره‌پێبده‌ین بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕوی مامۆستایان و ئه‌كادیمیستان و زانكۆكان ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان به‌گرنگیه‌وه باسی له پێگه و ڕۆڵی ئه‌كادیمیسته‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: پیویستی زۆرمان به ڕۆڵی ئه‌كادیمیستانه نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌كادیمیه‌كان و زانكۆكان، به‌ڵكو بۆ كێشه سیاسی و كێشه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش، چونكه ئه‌قل و بیركردنه‌وه و تێڕوانینی كه‌سانی ئه‌كادیمی ته‌نها تێڕوانینیی ئه‌كادیمی و بێلایه‌نیه، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێ.
سه‌باره‌ت بهداواكهیان، د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له هه‌ر دیدار و گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌كادیمی و كۆڕ و كۆنفرانسی زانستی له نێوان ئه‌كادیمیستان له سه‌رانسه‌ری ئێراق ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمان وایه ئه‌و په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی زانسته نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌كادیمیسته‌كان، به‌ڵكو بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانیش گرنگ و كاریگه‌ره، وتیشی دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی داواكارییه‌كه‌تان، وه‌ڵاتان ده‌ده‌ینه‌وه.