د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سود له ئه‌زمونی ده‌وڵمه‌ندی وڵاتی فنلاند وه‌رده‌گرین و، شێوازه‌كانی پێداگۆجی و پێدانی نازناوی زانستی دادڕێژینهوه تا نه‌وه‌یه‌كی كارامه په‌روه‌رده بكه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هات له‌گه‌ڵ مامۆستایانی پێداگۆجی، كه دوای نزیكه‌ی دو مانگ مانه‌وه له فنلاند گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (19/12/2018)، به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاویژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، م.فوئاد عه‌لی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی مامۆستایانی كرد و خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا كه دوباره و دوای گه‌شتیكی زانستی به‌دیداریان شاد بوه‌وه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی وتی ئه‌خوازم له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بزانین له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌تان له فنلاند چیتانكرد؟، چی فێربون؟ چیمان پی ده‌ڵین تا سود له‌و ئه‌زمونه ده‌وڵه‌مه‌ندی فنلاند وه‌ربگرین؟، بزانین تا چه‌ند سودتان وه‌رگرتوه؟ ئێمه تاچه‌ند ده‌توانین سودتان لێ وه‌ربگرین بۆ دوباره داڕشتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی پێداگۆجی؟
د.یوسف گۆران وتی: مامۆستایانی فنلاند زۆر ستایشی ئێوه‌یان كرد و، زۆر لێتان ڕازیبون، بۆیه ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیه‌وه و، سوپاستان ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی ئێوه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ره‌فتاری میلله‌تێكه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بزانین چۆن ده‌توانن هاوكارمان بن له داڕشتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی پێداگۆجی و پێدانی نازاناوی زانستی، وتیشی پێدانی نازناوی زانستیمان ڕاگرتوه چاوه‌ڕێی پێشنیازه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێره به‌دواوه به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وی پێداگۆجی دابڕ‌ێژین، وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه بكه‌ین پێشنیاز ده‌كه‌م له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتو وۆركشۆپێك بۆ هه‌مو زانكۆكانی كوردستان بكه‌ن و، ئه‌زمونه‌كان بیگوازنه‌وه بۆ زانكۆكان و بیرۆكه‌یان پی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاری و به‌رنامه‌یه بن، كه له داهاتودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و، سه‌رجه‌م دیدگا و به‌رنامه‌ی خۆمان دیاری بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.عه‌باس ساڵحی له سمینارێكدا باسی له ئه‌زمونی فنلاند و، ئه‌و بوارانهكرد كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له فنلاند فێری بون، هه‌روه‌ك باسی له كارنامه‌ی داهاتو بۆ بابه‌تی پیداگۆجی له كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین پێشنیازی خسته‌ڕو.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د.كاروان عه‌لی له سمینارێكدا له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌وه باسی له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتویی وڵاتی فنلاند و، به‌شداریكردنیان له خولی ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی كرد و، وتیشی ده‌كرێ ئێمه زۆر كاری گرنگ و گه‌وره له‌و بواره بكه‌ین، هه‌روه‌ك بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی یه‌كێكه له كاره له پێشینه‌و گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ت، كه ده‌بێ جه‌ختی زۆری له‌سه‌ر بكاته‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له ته‌واوی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كرد و، به‌گرنگیه‌وه له كاره‌كانی ڕوانی و وتی: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ئاسانی ئه‌و پڕۆسه گه‌وره و گرنگه له زانكۆكانی كوردستان جێبه‌جێیان بكه‌ین، ده‌بێ وردكارییهكانی بۆ زانكۆكان باس بكه‌ن تا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن، وتیشی بۆ هه‌نگاوه‌كانی كاره‌كانی داهاتو و جێبه‌جێكردنی كارنامهكانتان ئێمه پاڵپشتی ته‌واوتان ده‌كه‌ین، وتیشی ئێوه كار له‌سه‌ر گۆرینی كه‌لتور ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكی گرانه و ماندوبونی زۆری ده‌وێ و ده‌بێ پشو درێژ بن.
به‌به‌شداری و خستنه‌ڕوی بیروبۆچونه‌كانی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه و خستنه‌ڕوی چه‌ندین پێشنیاز كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات.