فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى

 

پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى کارگێڕى و دارایى

 

یەکەم / بەرێوەبەرایەتی کارگێری:

بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیە گرنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە چەند هۆبەیەکى جیاواز لە خۆ دەگرێت و، ڕۆژانە لە ڕێگەى ئەو هۆبانەوە کاروبارى وەزارەت لە ڕوى کارگێڕییەوە ڕاى دەکات، لەهەمان کاتدا کارئاسانى بۆ ڕاپەراندنى کاروبارى مامۆستایان و، خوێندکاران و هاوڵاتیان و، هەمو ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆژانە بەمەبەستى جیاواز سەردانى وەزارەت دەکەن. بۆیە ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارگێری جۆرا و جۆرن و، بەپێی کار و ئەرکی هۆبەکانی سەر بەم بەڕێوەبەرایەتیە دەگۆڕیت. بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى لە چەند هۆبەیەک پێک دێ، کە بریتین لە:

  • هۆبەی کارگێڕی: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە ئامادەکردنی نووسراوەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی، کە بریتین لە (گشتاندن، فەرمانی کارگێڕی، فەرمانی وەزارى، پشتگیری، لێژنەی دەرماڵە، لێژنەی پزیشکی، مەشقی هاوینەی خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان و هەر بەریوەبەرایەتیەکی تر)، کە بە فەرمی ئاڕاستەی بکریت، هەروەک بەشیوەیەکی سەردەمیانە لە ڕێگەی ئامیری پەنجەمۆر و، ڕێکخستنی مۆڵەتی کاتی و ڕۆژانەی فەرمانبەران دەوامی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت ڕێک دەخات.
  • هۆبەی هاتو و دەرچو: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە وەرگرتن و دانانی ژمارەی هاتو لەسەر گشت نوسراوەکان، کە بە شێوەیەکى فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتەکەمان دەکرێت و، ڕەوانەى شوێنی مەبەست دەکرێت، لەهەمان کاتدا بەرپرسیارێیەتی دەرچونی گشت نووسراوەکان لە ئەستۆیە، ئەوەش بە دانانی ژمارەی دەرچو لەسەر سەرجەم نوسراوەکان و، جیاکردنەوەیان (تفریق) و ئەرشیفکردنیان بەشیوازیکی مۆدێرن و سەردەمیانە بەڕێگەی ئامیری (سکانەر).
  • هۆبەی ئۆتۆمبیلەکان: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە دابینکردنی ئۆتۆمبیل بۆ هاتوچۆپێکردنی فەرمانبەران و، ڕایکردنى کاروباری ڕۆژانەی ناو دیوانی وەزارەت و، شاندەکان و، کۆنفراسە تایبەتمەکانى وەزارەتەکەمان، هەروەک بەرپرسە لە دابینکردنی سوتەمەنی و چاکردنەوەى ئۆتۆمبیلەکان.
  • هۆبەی بگۆڕ: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە وەرگرتنی گشت پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانى هاوڵاتیان، لە ڕێگەى چەند ژمارەیەکى تەلەفۆنى کە بریتین لە: (0662296768 – 07501446768)
  • هۆبەی خزمەتگوزارى: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە پاک و خاوین ڕاگرتنی باڵەخانەی وەزارەت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە گشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکان لە ڕێگەی کارمەندانی خزمەتگوزارى کە تایبەتمەندن بە کاری خاوێنکردنەوە، دیوانى وەزارەت پاک و خاوێن دەکەنەوە.
  • هۆبەی پرسگە: ئەم هۆبەیە بەرپرسە لە پێشوازیکردنی میوانان و سەردانیکەرانی دیوانی وەزارەت، بەشیوەیەک یارمەتی و ڕێنوێنی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان و هەمو ئەو کەسانە دەدات کە بۆ مەبەستى سەردانى دیوانى وەزارەت دەکەن.
  • هۆبەی کؤگا: ئەم هۆبەیە لە ڕێگەی تۆماری (إدخال و إخراج) بەرپرسە لە کۆگاکردنی گشت کەلوپەلەکانی وەزارەت، هەروەک گشت پێداویستیەکانی ڕاییکردن کاروبارى ڕۆژانە لە (پەڕاو، پێنوس، حبر، ئامێرەکانی کارەبایی و میکانیکیەکان...) دابین دەکات، لەهەمان کاتدا بەرپرسە لە وەرگرتنەوەى ئامێرە لەکارکەوتووەکان و ناردنەوەیان بۆ کۆگای وەزارەتی دارایی و ئابوری.

بەڕێوەبەرى کارگێڕى: دیار یوسف میرزا

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى بکەیت: diyar.mirza@mhe–krg.com

پەیوەندى : 0662562697

 

 

دوەم / بەرێوەبەرایەتی دارایى:

بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى دارایی سەر بە فەرمانگەى گشتی كارگێڕی و داراییە, بەسەرەكی ترین و گرنگترین بەڕێوەبەرایەتیەكانی دیوانی وەزارەت دادەندرێت. ئەركەكانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی بریتیە لە ئامادەكردنی بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و، ڕێكخستنی لیستی موچەی فەرمانبەران و، وەرگرتنی داهات و خەرجكردنى داهات بەپێی ڕێنماییە داراییەكان، هەروەک پێشینەی مانگانەش خەرخ دەکات، لەهەمان کاتدا وەڵامى گشت نوسراوەكانی هاتو لە زانكۆكان دەداتەوە و، بەشێکیان بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەرز دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى دارایى لە ڕێگەى ئەم هۆبانەى خوارەوە ڕۆژانە کارەکانى ڕاى دەکات، ئەوانیش بریتین لە:

  • هۆبەی بودجە: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ئامادەكردنی بودجەی دیوانی وەزارەت و، یەكخستنی (توحید)كردنی بودجەی گشت زانكو و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەت.
  • هۆبەی موچە: لەم هۆبەیەدا مانگانە لیستی موچەی فەرمانبەرانى دیوانی وەزارەت ئامادە دەکرێتبەهەمو گؤڕانکارییەکانەوە وەک(موچەی بنەڕەت، دەرماڵەی مانگانە، بڕینی قەرزەكانی فەرمانبەران...) و ئینجا ڕەوانەى لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.
  • هۆبەی خەرجییەكان و داهات: ئەمەیان هۆبەى ئامادەكردنی خشتەی خەرجییەكانی مانگانە لە پێشینەی بەردەوامە بەپێی پسولەكانی خەرجی  و ڕێنماییەكانی دارایی, لەهەمان کاتدا بەپێیى ڕێنماییە کارپێکراوەکان داهاتەكانی تایبەت بە دیوانی وەزارەت وەردەگرێ.
  • هۆبەی ژمێریاری پلان: لەم هۆبەشدا ئیشوكاری ژمێریاری پڕۆژەكانی وەزارەت دەكرێت بەتایبەت ئەوانەی بەردەوامن و تەواو نەكراون، چونکە لە ئێستادا پڕۆژەی تازە نیە.
  • هۆبەی ژمێریاری تواناسازی: لەم هۆبەیەدا لێژنەیەكی تایبەت هەیە، ئەوانیش بەپێی (تمویل)ى مانگانە چەكی خوێندكارانی تواناسازی ئامادە دەكەن و، دواتر بەسەر خوێندکارانى شایستەى ئەو بەرنامەیە دابەش دەکرێت، هەر لەم هۆبەیەدا پاکتاوى دارایى بۆ هەمو ئەو خوێندکارانەى تواناسازى دەکرێ، کە خوێندن تەواو دەکەن و دەگەڕێننەوە کوردستان.

بەڕێوەبەرى کاروبارى دارایى :  

ئیمەیل :  

تەلەفۆن:

  1. كۆڕەك :                    0750        
  2. ئاسیا:                              

 

 

سێیەم / بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکان:

یەکێکە لە پێکهاتەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، سەر بەفەرمانگەى گشتى کارگێڕى و داراییە، ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان بریتیە لە گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران و مامۆستایان،  دامەزراندنى هەمیشەیى و گرێبەست،  پێدانى مۆڵەتى بێ موچە بە فەرمانبەران و مامۆستایان، ئەژمارکردنى ڕاژەى فەرمانبەران و مامۆستایان، بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران و مامۆستایان لە پاش پلە (4)، گۆڕینى ناونیشانى فەرمانبەران و مامۆستایانى لە پاش پلە (4)، دەرکردنى فەرمانى گشت مۆڵەتەکان، لەهەمان کاتدا لە بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان فەرمانەکانى ( شاندکردن، لێژنە، گشتاندن، گەڕانەوە، خانەنشینى، دەست لەکارکێشانەوە، سوپاس و پێزانین درێژکردنەوەى خزمەت، سزا، خواستن (ئیعارەکردن)، أخطار) دەردەکرێن، هەروەک ئەرکەکانى (میلاک) فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەتەکەمان ئەنجام دەدات وەک ناردنى دۆسیەکان. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە (5) هۆبە پێکهاتوە ئەرک و کارەکانى بە شێوەیەکى کارگێڕى تەواو ڕێکخراو دابەش کراوە، هۆبەکانیش بریتین لە:

  • هۆبەى خۆیەتى (مامۆستایان): یەکێکە لە هۆبەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان، کارو ئەرکەکانى بریتیە لە ئەنجامدانى گشت ئەرکەکانى ئاماژە پێدراو لە ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان تایبەت بە مامۆستایان سەربە میلاکى وەزارەتەکەمان.
  • هۆبەى خۆیەتى(فەرمانبەران): یەکێکى دیکەیە لە هۆبەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان، کارو ئەرکەکانى بریتیە لە ئەنجامدانى گشت ئەرکەکانى ئاماژە پێدراو لە ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان تایبەت بە فەرمانبەران سەربە میلاکى وەزارەتەکەمان.
  • هۆبەى پلە بەرزکردنەوە: بەهەمان شێوە یەکێکە لە هۆبەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان، کار و ئەرکەکانى بریتیە لە ئەنجامدانى پلە بەرزکردنەوە، گۆڕینى موچە و ناونیشانى مامۆستایان و فەرمانبەران دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى سەر بە میلاکى وەزارەتەکەمان، ئەوەش پاش ئەژمارکردنى ڕاژەکانیان.
  • هۆبەى ئەژمارکردنى ڕاژە: ئەوەش یەکێکە لە هۆبەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان کار و ئەرکەکانى بریتیە لە ئەنجامدانى گشت ئەرکەکانى ئەژمارکردنى ڕاژە و گۆڕینى موچە و ناونیشانى مامۆستایان و فەرمانبەران دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى سەر بە میلاکى وەزارەتەکەمان
  • هۆبەى دۆسیەکان: ئەم هۆبەیە یەکێکى دیکەیە لە هۆبەکانى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان کارەکەشى بریتیە لە ئەرشیفکردنى گشت سەرەتاکانى و دۆسیەى کەسى فەرمانبەرانى وەزارەتەکەمان بەشێوەى دۆسیە، لەهەمان کاتدا ناردن و وەرگرتنى سەرجەم نووسراوەکان یەکێکى دیکەیە لە کارەکانى.

بەڕێوەبەرى سەرچاوە مرۆییەکان: سەیران تالیب عبداللە

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان بکەیت: (sayran@yahoo.com) یان (xoyati2006@yahoo.com).

 

 

چوارەم / بەرێوەبەرایەتی بەدواداچونى پۆستەکان:

بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچونى پۆستەکان بە پاڵپشت بە ماددەى ( 9 ) بەشى (پێنجەم / زانکۆکان) لە یاساى ژمارە (10) ى ساڵى (2008)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دامەزراوە و کارەکانى بەڕێوەدەبات، لە ڕێگەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەوە بانگەواز بۆ ئەو پۆستانە دەکرێ، کە ماوەى یاساییان تەواوکردوە، لەو چوارچێوەیەشدا دواى ئەوەى خوازیاران (سى ڤی) خۆیان پێشکەش دەکەن، لەسەر پێشنیازى جەنابی وەزیر و، دواى ئەوەى بەپییى ڕێنماییەکانى وەزارەتەکەمان کەسى شیاو کاندید دەکرێ، ئینجا بۆ پەسندکردنى ناوەکەى بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەرز دەکرێتەوە، ئەو پۆستانەشى کە لەم بەڕێوەبەرایەتیەوە بانگەوازییان بۆ دەکرێ بریتین لە پۆستەکانى (سەرۆکى زانکۆ، یاریدەدەرەکانى سەرۆکى زانکۆ، سەرۆکى فاکەڵتى، ڕاگرى کۆلێژ و پەیمانگە)، لەهەمان کاتدا کارى گواستنەوەى ڕاژە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەکات، کە لە ڕێى بانگەواز لە دەزگاو دامەزراوە جیاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگوازرێنەوە سەر میلاکى وەزارەتەکەمان.

بۆیە دەتوانین بڵێین ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى بە دواداچونى پۆستەکان بریتین لە ئامادەکردنى ئەو پۆستەى کە پێویستى بەبانگەوازکردن لە ڕێگەى وێبسایتى وەزارەتەکەمان هەیە .  ڕاکێشانى پوختەى ڕاژە و (С.V)ى ئەو خوازیارانەى کە بۆ پۆستە جیاکان پێشکەشى وەزارەتەکەمانى دەکەن ئەرکێکى دیکەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەیە، لەوەشدا وردبینى بڕوانامەکەى،  نازناوى زانستى  و خزمەتى زانکۆى دەکرێ، ئینجا بە یاداشتێک بۆ بەڕێوەبەرى فەرمانگەى گشتى کارگێرى و دارایی بەرز دەکرێتەوە، دواتر ڕەزامەندى جەنابی وەزیر لەسەر  پێشنیازى بەڕێوەبەرى گشتى کارگێرى و دارایی وەردەگیرێ بۆ پێکهێنانى لێژنەى چاوپێکەوتن یاخود دوبارە بانگەوازکردنەوە بۆ هەمان پۆست، ئەوەش بە هۆى نەبونى مەرجەکانى بانگەوازکردن . لەهەمان کاتدا لەم بەڕێوەبەرایەتیەوە نوسراو ئاڕاستەى زانکۆکان دەکرێ و،  فەرمانى وەزارى بۆ پێکهێنانى لێژنەى تایبەت دەردەکرێ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کاندیدانەى کە پۆستە بەتاڵەکە وەردەگرێ.

بەڕێوەبەرى بەدواداچونى پۆستەکان : شیلان زرار رەحمان

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو  ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بکەیت: (sheelan.zrar@mhe-krg.org) ، (jobs@mhe-krg.org)

ژمارەى تەلەفۆنى ژورى بەڕێوەبەرایەتى بە دواداچونى پۆستەکان : 0662554692

 

پێنجەم / بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆژیاى زانیارى و گەیاندن ICT:

: ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بسه‌رپه‌رشتی هه‌مو ئه‌و ئیشوکارانه‌ دەکات، کە پەیوه‌ندیان  به‌ بواری (IT)  له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و زانکۆکانەوە هەیە. لە ڕوى کارگێڕییەوە به‌دواداچون بۆ هه‌مو کاروباری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری ناو وه‌زاره‌ت و زانکۆکان دەکات وەک: ئاڕاسته‌کردنی نوسراو بۆ لایه‌نی پەیوه‌ندار به‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری و گه‌یاندن لەوانەش له‌گه‌ڵ فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى لە سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گەیاندن و زانکۆ و  پەیمانگەکان...هتد.

لە بەڕێوەبەرایەتیەدا بەدواداچون بۆ هەمو كاروباری بەڕێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ بەشەكانی تری ناو وەزارەت و رێكخستنی كاروباری (ICTC) دەکات. یەکێکى دیکە لە کارەکانى بەرێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیاى زانیارى بریتیە لە گۆڕین و  چەسپاندنى یونى کۆدى تایبەت بە هەرێم بۆ هەمو کۆمپیوتەرەکانى وەزارەت و  زانکۆکان. بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆژیارى زانیارى و گەیاندن (ICT) وەکو ناوەندێکى کارا بەردەوام بوە لە هەماهەنگى لەگەڵ فەرمانگە و دامەزراوەکانى ترى حکومەتى هەرێم بەمەبەستى یارمەتى و راوێژکردن و پێشکەشکردنى هاریکارى لە بوارى  تەکنەلۆژیارى زانیارى و گەیاندن . بەهەمان شێوە وه‌رگرتنی په‌نجه‌ مۆری فه‌رمانبه‌ران و دروستکردنی ناسنامه بۆ فەرمانبەر و مامۆستا و خوێندکاران لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکان و پێدانى کۆدى فەرمانبەریەتى تایبەت بە فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت یەکێکى دیکەیە لە کارەکانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، ئەوە جگە لە دروستکردنى باجى تایبەت بە ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت، هاوکات سیمینارو وۆرک شۆپ و خولی جۆراو جۆر  دەکاتەوەو، سەرپەرشتى مەشقى هاوینەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات و،  چاودێری هۆڵی ڤێدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەت دەکات، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە ڕێگەى سێ هۆبەوە ڕۆژانە کارەکانى ڕاى دەکات، هۆبەکانیش بریتین لە:

  • هۆبەى نێتوێرك و سێرفەر (Network, Server, Internet) : ئەم هۆبەیە بەدواداچون بۆ پەرەپێدانی سێرڤەر و ئینتەرنێت و نێتوێركی ناو وەزارەت دەکات, لەهەمان کاتدا چاودێری هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس (Video Conference) دەکات و، گشت پێداویستیەكانی ناو هۆڵەكە لە بوارى تەکنیکى ئامادە دەکات، هەروەک لە ڕێکخستنی نێتورک و دابێنکرنی ئێنته‌رنێت بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران بەشێوەى فرى لە ناوەندەکانى خوێندن لە زانکۆکاندا بەرپرسە و به‌دواداچون بۆ چاککردنه‌وه‌ وپه‌ره‌پێدانی سێرڤه‌ریش دەکات.
  • هۆبەى داتابایس و پرۆگرامسازی (Data Base & Software): ئەم هۆبەیەش کارەکانى بریتیە لە دانان و پەرەپێدانی داتابیس و پرۆگرام بۆ هەمو بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناو وەزارەت و سەرپەرشتىکردنى داتابەیسى گشتى فەرمانبەرانى وەزارەت. لەماوەى ڕابردودشدا چەندین داتابه‌یس و وپه‌ره‌پێدانی پرۆگرام بۆ به‌رێوه‌به‌رایەتیه‌کانی دیوانی وه‌زاره‌ت و  زانکۆکان کردۆتەوە، لەهەمان کاتدا لەم پڕۆسەیەدا بەردەوامە بۆ تەواوکردنى سیستمى کۆکردنەوەى زانیارى گشتى، کە هەمو زانیارییەکانى وەزارەت لە دیوان و زانکۆکان لە خۆ بگرێت.
  • هۆبەى چاکكردنەوەی كۆمپیوتەرەكان (Hardware) :  ئەم هۆبەیەش وەک لە ناوەکەى دیارە ئەرکەکانى بریتیە لە چاكردنەوەی كۆمپیوتەرەكانی ناو وەزارەت لەگەڵ دانان و نوێكردنەوەی هەمو بەرنامەیەكی پێویست، کە ڕۆژانه‌ کۆمپیوته‌ر و هه‌مو ئه‌و ئامیرانه‌ی په‌یوەندیان به‌ بواری (IT) ‌له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت هەیە چاکیان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى: ئەردەلان حەمید ئیبراهیم

دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆژیاى زانیارى بکەیت: (ardalan.ibrahim@mhe-krg.org)

تەلەفون: (07504490145)

 

 

شەشەم / بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى هاوڵاتیان:

بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى هاوڵاتیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارگێرى ودارایى یە، ئەرکەکانى بریتیە لە ڕێکخستنى چاوپێکەوتنى هاوڵاتیان لەگەڵ بەڕێز جەنابى وەزیر، لەهەمان کاتدا بەدواداچون بۆ کاروبارى هاوڵاتیان بە گشتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات.

بەڕێوەبەرى کاروبارى هاوڵاتیان: ئارام نجم الدین سلیم

ئیمەیل بەڕێوەبەر: Aram.najmadin@mhe-krg.org   

تەلەفون:

07504448187 ئارام نجم الدین

07504608587 ئاکار