به‌مه‌به‌ستی په‌رپێدانی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی كۆیه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌هاوبه‌شی له‌گەڵ سه‌نته‌رێكی ناوداری به‌ریتانی – ئەمه‌ریكی ده‌كاته‌وه. ئه‌م سه‌نته‌ره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی پشتگیری ته‌واوی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌رفه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌یان نییه. زانكۆی كۆیه به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له ڕێكخستنی سه‌نته‌رێكی وا بۆ كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و مامۆستایان و فه‌رمانه‌به‌رانی زانكۆكان و هاووڵاتیانی كوردستان.
چه‌ند تێبینیه‌كی گرنگ:
- (150) خوازیار وه‌رده‌گیرێن.
- (450) كاژێر وانه ده‌خوێندرێت.
- نرخی تێچووی خوله‌كه له نێوان (3000) تا (4000) دۆلار ده‌بێت و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی بالێو توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتگیری ئابوورین ده‌كرێت.
- له‌هه‌فته‌یه‌كدا (5) ڕۆژ وانه ده‌خوێنرێت، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه.
- به‌شداربووانی سه‌نته‌ره‌كه دوای ئه‌زموون بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ئاڵتز IELTS- ، تۆفلTOEFL) وه‌رده‌گرن و ده‌توانن بۆ هه‌موو خوێندنێكی باڵا سوودی لێ وه‌رگرن.
لە کاتی خوێندن شوێنی مانه‌وه بۆ به‌شداربووان له‌لایه‌ن زانكۆی كۆیه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌و خوازیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و پڕۆگرامه به‌شداربن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم سه‌ردانی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی زانكۆی كۆیه بكه‌ن به‌م لینكه:
http://kuelc.koyauniversity.org/applying