وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە مەبەستی هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی پرۆژەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت. ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بەو کاندیدانەی کە لە خولە جیاجیاکانی بەرنامەی تواناسازی ناویان دەرچووە و خوازیارن لەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بدەن کە خوێندن تیایاندا بە زمانی ئینگلیزییە.
لەم کۆرسانەدا کاندیدەکان دەتوانن بۆ ماوەی ٦ مانگ کۆرسی زمانی ئینگلیزی لە کوردستان ئەنجام بدەن، هاوکات لەگەڵ ئەم کۆرسانەدا تاقیکردنەوەی ستانداردی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدەکان ئەنجام دەدرێت.
کۆرسەکانی زمان لەم ناوەندە زانستییانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
- زانکۆی سۆران لە شاری سۆران.
- سێنتەری بریتش کاونسڵ لە هەولێر.
- زانکۆی سابیس لە هەولێر.
- زانکۆی ئەمەریکی عیراق/سلێمانی
ئەو کاندیدانەی خوازیارن بەشداری لەم پرۆگرامە بکەن پێویستە فۆرمی تایبەت بەم پرۆژەیە لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە دابگرن و دوای پڕکردنەوەی لە ڕێگای ئیمەیڵ ئەدرێسی
(hcdp.language@mhe-krg.org) ەوە بیگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٩/٢٠١٢ یە.
شایانی باسە کاندیدەکان لە کاتی دەستپێکردنی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی‌دا مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدرێت.
پرۆژەی ئەنجامدانی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوەی وڵات هەنگاوێکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە بۆ ئامادەکردنی کاندیدەکانی بەرمانەی تواناسازی بۆ ئەوەی دوای سەفەرکردنیان بە سەرکەوتوویی خویندنی ئەکادیمی لە دەرەوەی وڵات تەواو بکەن.
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی کۆرسهکە:
پرسیار/ ئایا کێ ده‌توانیت داوا بۆ کۆرسه‌کانی زمان پێشکه‌ش بکات؟
وه‌ڵام/ کاندیده‌کانی خولی یه‌که‌م و دووه‌هه‌می و سێ هه‌می تواناسازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و کاندیده‌کانی خولی یه‌که‌م و دووهه‌می وه‌زاره‌تی پلان دانان ده‌توانن داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
پرسیار/ ئایا له ئێستادا کۆرسه‌کانی زمان له کام دامه‌زراوه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌درێت؟
وه‌ڵام/ له ئێستادا کاندیده‌کان ده‌توانن داواکاری بۆ خوێندنی زمان له دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش بکه‌ن:
- زانکۆی ئه‌مریکی له عیراق/سلێمانی
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی سابیس
- رێکخراوی بریتش کاونسل
پرسیار/ ئایا له شاری دهۆک کۆرسه‌کانی زمان بۆ کاندیده‌کانی تواناسازی ده‌کریته‌وه؟
وه‌ڵام/ له ئێستادا چاوه‌ڕوانی پڕۆپۆزاڵی زانکۆی دهۆک ده‌که‌ین، هه‌رکاتێک زانکۆی دهۆک پڕۆپۆزاڵی ئاماده‌کرد ئه‌وا به‌زوترین کات ده‌درێته لێژنه‌ی تواناسازی وه‌زاره‌ت بۆ بڕیار دان.
پرسیار / ئایا کۆرسه‌کان که‌ی ده‌ستپێده‌که‌ن؟
وه‌ڵام/ ده‌ستپێکردنی کۆرسه‌کان په‌یوه‌ندی به‌و زانکۆ و دامه‌زراوانه‌وه هه‌یه که کۆرسه‌کانی زمانی ئینگلیزی رێک ده‌خه‌ن ، به‌ڵام به گشتی ده‌توانین بڵێین ڕێکخستنی کاتی ده‌ستپێکردنی کۆرسه‌کان به‌م جۆره ده‌بێت:
- 10/9/2012 تا 30/9/2012 پێشکه‌ش کردنی داواکاری
- 1/10/2012 تا 15/10/2012 جیاکردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌کان و دابه‌شکردنی پێشکهشکارانبه پێی داواکاریه‌کانیان.
- 15/10/2012 تا 1/11/2012 ئه‌نجام دانی تاقیکردنه‌وه‌ی (placement test)
- 9/1/2012 تا 15/11/2012 ده‌ستپێکردنی کۆرسه‌کان
پرسیار/ ئایا کۆرسه‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌نده؟
وه‌ڵام/ کۆرسه‌کان زمان بۆ کاندیده‌کانی به‌رنامه‌ی تواناسازی له ناوه‌وی وڵات بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ده‌خایه‌نێت.
پرسیار/ ئایا پێویسته له دوای ته‌واو بوونی کۆرسی زمان ئاستی توانستی کاندیده‌کان بگاته چه‌ند؟
وه‌ڵام/ پێویسته له دوای ته‌واو کردنی (6) مانگ کۆرسی زمان له سێنته‌ره‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵات ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بگاته لانی که‌م(5)ی IELTS یان هاوتاکه‌ی له تاقیکردنه‌وه ستانداره‌کانی دیکه‌ی زمانی ئینگلیزی.
پرسیار/ ئایا له‌گه‌ڵ کۆرسه‌کانی زمانی ئینگلیزی دا تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجام ده‌درێت؟
وه‌ڵام/ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردن و کۆتای هاتنی هه‌موو کۆرسه‌کانی زمان دا تاقیکردنه‌وه‌ی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجام ده‌درێت.
پرسیار/ ئایا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت بم ده‌توانم مۆڵه‌تی خوێندن وه‌ربگرم؟
وه‌ڵام/ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی کۆرسه‌کانی زمان دا ئه‌و کاندیدانه‌ی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تن مۆڵه‌تی خوێندنیان پێ ده‌درێت.
پرسیار/ ئایا چ جۆره موستهحهقاتێک بۆ کاندیده‌کان سه‌رف ده‌کرێت؟
وه‌ڵام/ کاندیده‌کان مۆڵه‌تی خوێندنیان پێ ده‌درێت( به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌ت+ده‌رماڵه جێگیره‌کان).
هه‌روه‌ها خه‌رجی کۆرسه‌کان و تاقیکردنه‌وه ستاندارده‌کانی زمانی ئینگلیزی له‌و کۆرسانه له ئه‌ستۆی حکومه‌ت ده‌بێت.