وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ر له‌ ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراو دەگەڕێتەوە

newsitem-1496-10.01.2012-ku.JPG

دوا به‌دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ی، كه‌ شه‌وی 3/ 4ی /2/2013 له‌ به‌شه‌ ناوخۆی (فیرده‌وس)ی زانكی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕویدا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو خوێندكارو پاسه‌وانێك گیانیان له‌ده‌ستدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجونه‌ی وه‌زیران و پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ بكه‌ن و هۆكاری ڕوداوه‌كه‌و لایه‌نی به‌رپرس ده‌ستنیشان بكه‌ن.

لێژنه‌كه‌مان به‌یاوه‌ری به‌ڕێز د.كاوه‌ مه‌حمود شاكر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌وه‌كاله‌ت، له‌ ئێستادا له‌ شاری سلێمانی به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانیان.

هاوكات به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ ئێستا به‌كاری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێره‌له‌ندای باكوره‌، له‌ كاتی ڕوداوه‌كه‌وه‌ تا ئێستا له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌ممه‌ (5/2/2013) پێیی ڕاگه‌یاندین: كه‌ به‌ڕێزیان بڕیاریاندا به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بپچڕێنن و به‌ر له‌ ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراوی سه‌فه‌ركه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.