پەیامى پیرۆزبایی وەزارەتى ڕۆشنیرى بۆ زاناى ناودارى کورد(کۆچەر بیرکار)
بەڕێز پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیستی ناوداری کورد (کۆچەر بیرکار)
ھەواڵی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک بیرمەندی ساڵ لەنێو (50) پەنجا بیرمەندی جیهاندا دڵخۆشی کردین.
ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی گەلی کوردە.
بەم بۆنەیەوە، بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و خوازیارین ئەم نازناو و هەڵبژاردنەی بەڕێزتان کاری باشتر و ئایندەی درەوشاوەتری لێبکەوێتەوە.
جارێکیتر پیرۆزباییتان لێدەکەین،
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2019/9/4