پێش نیوەرۆى رۆژى دووشەممە ۲۰۱۹/۸/۲۰ بەڕێز (حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت چاویکەوت بەخوێندکار ( ڕەوا جەمال حەمە حسێن ) خوێندکارە كورده نمونەییەکەی سوید.
لە دیدارێکدا وەزیری ڕۆشنبیری پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گه‌وره‌یه‌ی لە خوێندکاره‌كه و خانەوادەکەی کرد ، هیوای سەرکەوتنی لە قۆناغەکانی داهاتوی خوێندنی بۆ خواست و وتی ، هیوادارم ( ڕه‌وا )ببێتە پزیشکێکی نمونەیی بۆ خزمەت کردنی وڵات بەتایبەت هەڵەبجەی شەهید کە خۆی خەڵکی ئەو شارەیە ، هیواشی خواست نمونەی زۆر بێت چونکە کوردستان پێویستی به توانا و به‌هره و لێهاتویی ئه‌و كه‌سه لێهاتو و به‌هره مه‌ندانه‌یه .
لای خۆشیەوە (جەمال حەمە حسێن) باوکی خوێندکارە نمونەییەکە سوپاسی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی رۆشنبیری کرد و وتی ئەو پشتیوانیەی جەنابیان ده‌بێته پالپشتی و فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ ( ڕه‌وا ) و كه‌سانی هاوشێوه‌ی تا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو بنێن ، ئه‌مه‌ش هانده‌ریان ده‌بێت بۆ خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان و خزمەت کردنی زیاتر له بواروپسپۆڕی جۆراوجۆر .
لە کۆتایی دیدارەکەشدا وەزیری ڕۆشنبیری خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە(رەوا جەمال حەمە حسێن) .
رەوا جەمال ناسراو بە (ڕەوا شاهۆ هەڵەبجەی) لەدایك بوى وڵاتى سویده و دانیشتوى یتۆبۆریه،بۆ ساڵى خوێندنى ۲۰۱۸-۲۰۱۹له پۆلى دوازده له وڵاتى سوید پله‌ى نایابى به‌ده‌ست هێناوه ، وه‌ك یه‌كێك له خوێندكاره یه‌كه‌م و نمونه‌یه‌كان ده‌ست نیشانكراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتى پێبه‌خشراوه ، له پۆله‌كانى ۹-۱۰-۱۱-۱۲ به پله‌ى به‌رز ده‌رچوه ، له ئێستاشدا له بوارى پزیشكى میدیسین له زانكۆى هارڤاردى به‌ناوبانگى جیهانی وه‌رگیراوه.هاوكات سه‌رپه‌رشتیارى گروپێكى هه‌ڵپه‌ركێى كوردیه لەکۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یتۆبۆری له وڵاتى سوید.