گۆرانى یه‌كێك له ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانهوەمان بووە.
به مه‌به‌ستى گرنگى دانى زیاتر به هونه‌رمه‌ندان و هونه‌رى گۆرانى ئه‌مرۆ2019/11/18 ئاماده‌بونى به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر (سالار عوسمان)بریكارى وه‌زاره‌ت،دكتۆر(فرسه‌ت سۆفى)پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌ێك له به‌رپرسانى حزبى و حكومى و هونه‌رمه‌ندان وهونهردۆستان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌شى میوزیك و گۆرانى له‌ژێر دروشمى
(میوزیك و گۆرانى ده‌نگێك بۆ نیشتیمان)دووه‌م ڤیستیڤاڵى كوردستان بۆمیوزیك و گۆرانى سازكرد.
سه‌ره‌تاى ڤیستڤاڵهكهش چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانیش له‌میانى وتاره‌كه‌یدا له ڤستیڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى رایگه‌یاند(كلتورى هونه‌رى میوزیك و گۆرانى یه‌كێك له ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانه‌وه‌ى ئێمه بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ى كه كراوه‌ته سه‌رمان له لایه‌ن دوژمنانمان،وتى كورد به میوزیك و گۆرانى ره‌سه‌نى خۆى جگه له‌وه‌ى جوانى و سۆزى به‌خشیوه به‌ژیان ره‌سه‌نایه‌تى خۆشى پاراستووه و له‌ده‌ستى نه‌داوه،هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رگرى له جینۆساید و سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى خۆى كردوه،وتیشى هه‌رچه‌نده میوزیك بۆخۆى زمانێكى جیهانیه به‌ڵام لاى هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێك تایبه‌ت مه‌ندى خۆى هه‌یه له‌م بواره،ئێمه‌ى كوردیش له‌م بواره خاوه‌نى گه‌نجینه و سامانێكى گه‌وره‌و فراوان و به‌رچاوین هونه‌رمه‌ندانى ئێمه، ئه‌مه‌یان له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكان بهتێپهربونى مێژو به‌رهه‌مهێناوه).
پاشان هه‌ریه‌ك له گروپى مۆسیقاى كۆماسهربهخۆبوونى رۆژئاواى كوردستان و تیپى مۆسیقاى كه‌ركوك به‌رهه‌مه میوزیك و گۆرانیه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نى باسه هه‌رله‌م ڤیستڤاڵه خه‌ڵاتى لۆگۆى زێرین له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان بهخشرایهمامۆستا وریا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن.
ڤیستڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى له رۆژانى 19-20ى ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا هه‌ریه‌ك له (گروپى مۆسیقاى هه‌ڵه‌بجه،تیپى مۆسیقاى روناك -رۆژهه‌ڵات،گروپى ئاواز‌ا سه‌رحه‌دێ -باكور،تیپا روبادیا میوزیكێ-دهۆك،گروپى میوزیكى هه‌ولێر)به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.