ھونەرمەند عەدنان کەریم بەم پاییزە دیاری بۆ هێناوین
رۆژی چوارشەمە کاتژمێر ١١ی بەیانی٢٧ی نۆڤێمبەری ٢٠١٩لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر، لە خزمەت میوان و ھاوڕێیەکی زۆر ئازیزدا دەبین، کە ئەویش هونەرمەند (عەدنان کەریم)ە. ئەم هونەرمەندە خاوەن دەنگ و سەدا ناوازەیە، کە هەوادار و گوێگری گەلێ زۆری هەیە و بەرهەمەکانی لەسەر ئاستی کوردستاندا لە هەرە دیار و ناوازەکانن، خۆی و دوایین سیدییە نوێیەکەی تەشریف دێنێتە هەولێر و هەمووانمان وەک دەروێش لە دەوری بازنەی زیکرە پڕ زەڵاڵەکەی کۆدەکاتەوە و وەک چۆن لەمەوپێش بە ئاوازی دڵڕفێن و دەنگی زەڵاڵی خۆی هۆگر و سەرمەست کردووین، ئەمجارەشیان بە هەگبەی پڕ دیارییەوە دێت و سیدییەکەی بڵاو دەکاتەوە.. ئێمەش کە تامەزرۆی ئەو دەنگ و سەدا رەسەنەین، ئەو رۆژە پێکەوە لە خزمەتی ئەو میوانە رەزا شیرنەدا دەبین و لە ئێستاوە پێی دەڵێین بەخێر بێیت کاک عەدنان بۆ ماڵەکەی خۆت، بۆ شاری هەولێری شەکرە شار.
فەرهەنگ غەفور
بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر
۲٥؍۱۱؍۲۰۱۹