Nov 2016

به‌م زووانه‌ خولی دووه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

ئاگاداری سه‌رجه‌م خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ین كه‌ به‌م زووانه‌ خولی دووه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌و خوازیارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاره‌زووی پێكه‌شكردنی داواكارییان هه‌یه‌ با له‌ ئێستاوه‌ هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی پێشكه‌ش كردنی داواكاری بده‌ن, به‌ تایبه‌تی ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی (TOEFL, IELTS, PASSWORD) و به‌ده‌ستهێنانی نوسراوی وه‌رگرتن (offer letter) له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌. بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری به‌رده‌وام تكایه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی (www.mhe-krg.org) بكه‌ن.