وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلی گواستنەوەی ڕاژەی (١٠)دە فەرمانبەر بە ناونیشانى کارگوزار (بەردەست) لەسەر میلاكی وەزارەتە جیاكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەر میلاكی دیوانى وەزارەت ڕادەگەێنێت. ئەو فەرمانبەرانەی خوازیارن بەگواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر میلاكی دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و مەرجەكانیان تێدایە دەتوانن سەردانى وەزارەتەکەمان بکات بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى تایبەت بە گواستنەوەى ڕاژە لە بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان.
مەرجەکان:
1.بڕوانامەى سەرەتایی زیاتر نەبێت.
2.تەمەنى لە خوار (35) ساڵ بێت .
3.خزمەتى لە (2) ساڵ کەمتر نەبێت .
4.لارى نەبوونى وەزارەت و فەرمانگەکەى بە پلەکەیەوە هەبێت.
5.داواى گۆرینى ناونیشان و گواستنەوەى نەکات تەنانەت ئەگەر بڕوانامەى بەرزتریشى هەبێت تا ماوەى (3) سێ ساڵ .
6. دواکات بۆ پڕکردنەوەى فۆرم (10/12/2015) رؤژى پێنچ شەممە دەبێت.
7. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى سەردانى وەزارەتەکەمان بکات بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى تایبەت بە گواستنەوەى ڕاژە لە بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان .
