وەزیری خوێندنی باڵا: وەک هەر هاوڵاتیەکى دیکەى ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم

وەزیر

سڵاو لە دۆستان و هاوڕێیان ...

ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەمو لایەکتان دەخوازم.

دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە بەندە وەک هەر هاوڵاتیەکى دیکەى ئەم هەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و ئەنجامى پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردوەو رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.

داواى لێبوردنیش لە هەر بەڕێزێک دەکەم کە لەڕێگەى منەوە توشى ئەم پەتایە ببێت، داواش لەو بەڕێزانە دەکەم کە بەرکەوتەیان لەگەڵم هەبوە پشکینى خۆیان بکەن بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسى بۆ سەر تەندروستى کەسوکاریان.

هیواى تەندروستى و لەش ساغى بۆ سەرجەم خەڵکى کوردستان دەخوازم، ھیوادارم پارێزراوبن و دوربن لەھەمو نەخۆشی و پەتایەک.

 

د. ئارام محمد قادر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

٢٠٢٠/٩/١