وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پۆستێک ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستێک له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ڕادەگەێنێت جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدابەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یه‌كه‌م/ یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى قوتابیان وخوێندکاران

مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانیت.
  4. خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
  5. شارەزایى لە کۆمپىوتەر هەبێت.

تێبینىه‌كان :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوام . ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠١٩) رۆژى پێنچ شەممه  دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  1. وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت پێویستە  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بهێنێت بۆ دیوانى وەزارەت – بەرێوەبەرایەتى پۆستەکان – ژورى ژمارە (70).
Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2019-11-21
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر
Country
Iraq
Image Vacancy