بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە کێشەو گرفتی هاوڵاتیان و ڕاییکردنی مامەڵەکان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هۆڵی کۆبونەوەکانی وەزارەت کاروباری هاوڵاتیانی ڕاییکرد.
ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٩/٣٠) د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ لە هۆڵی کۆبونەوەکانی وەزارەت لەنزیکەوە لەگەڵ هاوڵاتیان گفتوگۆی کرد و، مامەڵەکانی ڕایکردن، لە وتەیەکیشدا وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان هەرچی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین.
لەبەرامبەردا هاوڵاتیان و مامۆستا و خوێندکاران سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان کرد بۆ ئەم پێشوازی و بەدەمەوەچونەی ڕاییکردنەی مامەڵەکانیان، ههروهك ئەو جۆرە پێشوازییەیان بە هەنگاوێکی ئیجابی و دڵخۆشکەر وەسفکرد و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ پڕۆژە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خواست.