وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، هێڵە سەرەکییەکانى پلانى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەت کە پێشکەش بە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بۆ پەسەندکردن، بریتییە لە بەهێزکردنى پێگەى نێودەوڵەتى زانکۆکان و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ خوێندن و فێربون و بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بە پێداویستیەکانى بازاڕى کارى کوردستان.
ڕاگەیاندنى ئەم لێدوانەى د. ئارام محمد قادر ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٩/٢٠١٩) لەمیانى پێشوازیکردنى هات لە (باربارا ڤۆڵف) کونسڵى گشتى وڵاتى ئەڵمانیا لە هەولێر.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا کە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، کونسڵى گشتى ئەڵمانیا لە هەولێر لە وتەیەکدا ستایشى هەماهەنگى و دڵسۆزى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد هەر لە شەڕى ڕوبەڕوبەنەوەى داعش و پاراستنى ئەمن و ئاسایشى ناوچەکەو قوڵکردنى کلتورى پێکەوە ژیان و ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتەو نەتەوەو ئاین زا جیاوازەکانى کە لە هەرێمى کوردستان دەژین.
لەبارەى پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان کونسڵى ئەڵمانیا پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هاوکارى خۆی بۆ سیستمى خوێندن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان دوپاتکردەوەو کورتەیەکیشى لەبارەى گۆڕانکارییەکانى سیستمى خوێندن و فێربون لە وڵاتى ئەڵمانیا خستەڕو بەشێوەیەک گۆڕانکارییەکان لەگەڵ ژینگە و پێداویستى بازاڕ گونجاو بێت.
لەبەرامبەردا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بهگرنگیهوه باسی له پێویستی ههماههنگی و هاوكارییهكانی حكومهت و گهلی ئەڵمانیا بۆ ههرێمی كوردستان كردو، لهو بارهیهوه وتی: له ماوهی چهند ساڵی ڕابردودا بهتایبهت له شهڕی داعش ئەڵمانیا هاوكاری سەرەکى خهڵك و حكومهتی ههرێمی كوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان بو، بۆیه هاوكارییهكانی ئهوان ڕۆڵی گهورهی بۆ لهناوبردنی داعش له كوردستان و عێراق ههبو، بۆ ئهوهش وتی سوپاس بۆ ئهو هاوكارییانەى ئەڵمانیا پێشكهشی كردوە.
هەر لە وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند لەدواى شەڕى داعش و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە وا دەخوازێت ئاستى پەیوەندى و لێکگەیشتنەکانمان بچێتە قۆناخێکى تر، بەتایبەت لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان و پێشخستن و پەرەپێدانى ئاستى زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکانمان.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەداو بەمەبەستى تیشکخستنە سەر کارنامەو پلانى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان پلانى ستراتیژى چوار ساڵى کارکردنمان داڕشتوەو ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بە مەبەستى گفتوگۆ و پەسەندکردنى، بۆ ئەوەش وتى: لە هێڵە سەرەکیەکانى کارنامەکەماندا بەهێزکردنى پێگەى نێودەوڵەتى زانکۆکانى کوردستان و باشترکردن و ڕەخساندنى ژینگەى خوێندن و فێربونى سەردەمیانەو بۆ رۆڵەکانمان و ئەنجامدانى پرۆژە گرنگ و سترتیژەکان و بەستنى کۆنفرانسى زانستى و ئەکادیمى بۆ گۆڕانکارى لە سیستمى خوێندن و گونجانى لەگەڵ رەهەندى نێودەوڵەتى ئەولەویەتە، هەروەک وتیشى دەمانەوێت لەم بوارەدا پەیوەندى نێوان زانکۆکان و بازاڕى کارى کوردستان بەهێز بکەین و پرۆگرامەکانمان بە پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان ببەستینەوە. بۆ جێبەجێکردنى ئەم پلان و بەرنامانەو پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى بازاڕى کارى کوردسان، بۆ ئەم مەبەستە داواى هاوکارى و پشتیوانى فراوانى لە کونسولى ئەڵمانیا کرد.
ههر له میانهی قسهكانیدا، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتی: ئهو پڕۆژانهی پێویسته بخرێنه خزمهت کەرتەکە دهكرێ ههماههنگ و هاوكاری یهكتربین، بۆ ئهوهش بهسود وهرگرتن لهو پهیوهندییه توندوتۆڵهی زانكۆكانی ئەڵمانیا لهگهڵ وهزارهت و زانكۆكانی ههرێمی كوردستان دەتوانێت ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و کلتورى زیاتر لە نێوادا پەرەپێبدات.