د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی نایاب پێشكه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه کرد.
لە چوارچێوەى (هه‌ڵمه‌تی سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید), کە له سی ویه‌كه‌مین ساڵیادی قوربانیانى بۆردومانکردنى هه‌ڵه‌بجه بەچەکى کیمیایى, لەلایەن زانکۆى هەڵەبجە ڕێکخرابو, ڕۆژى شەممە, ڕێکەوتى (١٦/٣/٢٠١٩)، وەک وەفایەک بۆ شەهیدانى ئەو کارەساتە و برەودان بەشارەکە و, دابینکردنى سەرچاوەى زانستى بۆ مامۆستایان و خوێنکاران و توێژەران, د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كرد‌و كۆمه‌ڵێك كتێبی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی زانكۆكه كرد،كه كتێبی نایاب و سه‌رچاوه‌ی زانستی و به‌نرخن.
د.خه‌تاب شێخانی بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى, کە وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى كتێبه‌كانی پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی زانكۆ كرد, رایگه‌یاند: د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و, وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خۆیان به خه‌مخۆرو دڵسۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌زانن و بایه‌خی نه‌براوه به زانكۆی شاره‌كه ده‌ده‌ن, دابینکردنى ئەم کتێب و سەرچاوە زانستیانەش هەر لە چوارچێوەى ئەو بایەخپێدانانە دێ.
هاوکات د.خه‌تاب شێخانی بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوڕێ لەگەڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌شداریان له مه‌راسیمی (٣١)مین ساڵیادی قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه لە پارێزگاى هەڵەبجە كرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا, د.خه‌تاب شێخانی سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و, له‌لایه‌ن پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجومه‌نی زانكۆکە پێشوازیان لێكرا.
د.خه‌تاب شێخانی و خانه‌واده‌كه‌ی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و رێزگرتن له شه‌هیدانی شاره‌كه به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كرد و, وه‌ك هێمایه‌ك بۆ (31)همین ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه (31) كتێبیان پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی زانكۆى هەڵەبجە كرد.