ئەم بەیانیە هەواڵى کۆچى دوایى هاوكارمان ئەردەلان حەمید ابراهیم بەڕێوەبەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى (ICT) لە دیوانى وەزارەتەکەمانم بیست, خەمبار بوم بەبیستنى ئەو هەواڵە کتوپڕە, بۆیە بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى ئێوە و کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی ستافی فەرمانبەرانى دیوانى وەزارتەکەمان دەکەم.
(ئەردەلان حەمید ابراهیم)کە یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرە هێمن و لەسەرخۆ و چالاکەکانى وەزارەتەکەمان و, لە ماوەى لەماوى ساڵانى تەمەنی کارکردنى لە وەزارەتەکەمان خزمەتێکى بەرچاوى پێشکەش بەهاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کردوە و, جێ پەنجەى لە خزمەتکردن لە بوارەکەى خۆیى دیارە.
بۆیە کۆچى دوایى (ئەردەلان حەمید ابراهیم) بەخەسارەتێک بۆ بوارى خزمەت بەزانست و فێرکردن و لایەنى ئەکادیمى لە وەزارەتەکەمان دەزانین.
هیوادارین خواى گەورە خواڵێخشبوو بەبەهەشتى بەرین شاد بکات و، سەبر و دڵنەواى بنەماڵە و کەسوکارەکەشى بدات و, تەمەن درێژى بۆ منداڵەکانى.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
د. یوسف گۆران
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى