وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

wezaret log23

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕێكه‌وتی (6/8/2018) چاوپێكه‌وتنێكی موشیر ڕه‌شید به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ هه‌فته‌نامه‌ی ڕوداو بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك خۆی له‌لایه‌ن هه‌فتانه‌كه‌ بڵاونه‌كرابوه‌وه‌ و شێوێندرابوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه‌ باس له‌ وردبینیكردنی بروانامه‌ی مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فتانامه‌كه‌ لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه‌ وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه‌ بابه‌ته‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌كه‌وه‌ به‌خوێنه‌ران نه‌گه‌ێندراوه‌.

له‌ بنه‌ڕه‌تدا، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌پێیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیدراوه‌ وردبینی له‌ دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ پاڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وردبینی له‌ دۆسیه‌ی مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات و، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئیستا وردبینی له‌ دۆسیه‌ی (2340) مامۆستای زانكۆ له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا كراوه‌ و، وردبینیكردنی له‌وانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه‌ وه‌ك دۆسیه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و (600) مامۆستایه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی باسی ده‌كات، كه‌موكوڕی له‌ گه‌یشتنی دۆسیه‌كانیان هه‌بوه‌، نه‌ك گومانیان له‌سه‌ر هه‌بێ، یان له‌ماوه‌ی شه‌ری داعش ئه‌و مامۆستایان بڕوانامه‌كانیان له‌ زانكۆكانی موصڵ له‌ناو موصڵ وه‌ك هه‌فته‌نامه‌كه‌ كردویه‌تی مانشێت به‌ده‌ستیان هینابێت..!

بۆیه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و، خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان له‌ دامه‌زراوه‌كانیان.

 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان             وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی