له ڕێكه‌وتی ١/٤/٢٠١٣ له هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی كوردستان یاداشتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا نووسه‌ری یاداشته‌كه باس له ڕێنمایی ژماره (١٦٥) ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كات، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پیویستی زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بخاته به‌رچاوی ڕای گشتیی و ئه‌و كاندیده به‌ڕێزانه‌ی كه له ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه ده‌ستییان به خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه .
ڕێنمایی ژماره (١٦٥)ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ تایبه‌ته به ڕێكخستنی كاروباری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌م ڕێنماییه له ڕێكه‌وتی (٢٥/٦/٢٠١١) ه‌وه له وه‌قایعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی ژماره (١٦٥) له سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌چوبووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان كاری جدی له‌سه‌ر كردووه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (٥)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێكه‌وتی (١٣/١/٢٠١٣) دوای ئه‌وه‌ی به وردی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه تاوتوێ كراوه، هه‌ر له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری لێدراوه و دواتر فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (نووسینگه /١٦٧) ی له ڕێكه‌وتی (٢٢/١/٢٠١٣) پێ ده‌رچووه به واژۆی خودی جه‌نابی وه‌زیر بۆ جێبه‌جێكردنی.
به‌ڵام جێگه‌ی داخه له ئاكامی به هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز وه‌زیر و نه‌بوونی زانیاری وورد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه نراون بۆ جیبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه، نووسه‌ری ئه‌و یاداشته گله‌یی ئامێزه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به خه‌مسارد و بێمنه‌ت ناوزه‌د ده‌كات، لێره‌دا بۆ ده‌ستخستنه سه‌ر ڕاستییه‌كان به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م زانیارییانه‌ی لای خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو:
- یه‌كه‌م: وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له دیراسه‌كردن و گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (١٦٥) له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا و، هه‌ر به‌ڕێزیشیان به واژۆی خۆی فه‌رمانی وه‌زاری ژمار (نووسینگه/١٦٧)ی له ڕێكه‌وتی (٢٢/١/٢٠١٣) ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه له‌لایه‌ن زانكۆكانی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌نابی وه‌زیر كاتێكی زۆری ته‌رخانكردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه و دانانی نه‌خشه ڕێگه‌ی گونجاو بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی.
- دووه‌م: وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نووسراوی ژماره (نووسینگه / ٤٠٨) ی له ڕۆژی (٢٠/٢/٢٠١٣) ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان زانیاری وورد ده‌رباره‌ی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ئاماده بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) كردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوازی (مۆڵه‌تی خویندن)، به تایبه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌رجانه‌وه هه‌یه، كه له ڕێنمایی ژماره (١٦٥) دا ئاماژه‌یان پێكراوه، بۆ نمونه (ساڵانی خزمه‌ت، ته‌مه‌ن، كۆ نمره‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌وكاندیدانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌خوێندنی ماسته‌ره‌وه كردووه و كۆنمره‌ی ماسته‌ر بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به خوێندنی دكتۆراوه كردووه...هتد)، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌مان نووسراودا خشته‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی زانیارییه‌كان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه (وێنه‌یه‌ك له نوسراوه‌كه و خشته‌ی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا هاوپێچ كراوه).
- سێیه‌م: وه‌زاره‌تمان له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و یه‌كخستنی ته‌واوی زانیارییه‌كانه به‌مه‌به‌ستی پۆلێنكردنی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ڕێنمایی ژماره (١٦٥) ده‌یانگرێته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زیری خوێندنی باڵا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌و پیداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلاندانان.
- چواره‌م: وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ زیاتر له (٢٠) نوێنه‌ری ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌نجام داوه، كه له ڕێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه په‌یوه‌ندییان به خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له دیوانی وه‌زاره‌ت به گیانی هاریكاری و لیكتێگه‌یشتن هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌م بڕیاره شیكراونه‌ته‌وه و، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تیان به‌رز نرخاندووه.
- پێنجه‌م: ئه‌و جۆره نووسینه ڕه‌خنه ئامێزه بۆ وه‌زاره‌تمان جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، سه‌رباری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه وه‌زاره‌ت گرتویه‌تییه به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (١٦٥)، چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا كه كاندیدێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) ئه‌و شێوازی زمانی نوسینه زبره به‌كار بهێنێت بۆ لێدوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له به‌دواداچوون و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه به بێ گوێدان به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه له یاداشت و بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه.
- شه‌شه‌م: وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به درێژایی ژیانی كاركردنی له بواری خوێندنی باڵا هه‌میشه پشتیوانی ته‌واوی داخوازییه ڕه‌واكانی قوتابیان/ خویندكاران و گه‌نجان و لاوانی كوردستان بووه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیشی وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا چه‌ندین ده‌ستپیشخه‌ری و ده‌ستكه‌وتی گرنگی بۆ قوتابیان و خویندكاران ده‌سته‌به‌ر كردووه، جێگه‌ی شانازییه بۆ وه‌زاره‌تمان كه خودی وه‌زیر (به شه‌خسی) به داواداچوونی وورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازییه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی باڵای به‌رنامه‌ی تواناسازی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت هه‌ندیك نمونه‌ی زیندوو له كار‌و ده‌ستپیشخه‌رییه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا بخه‌ینه‌ڕوو:
- هه‌ر له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بڕیاریدا به به‌رزكردنه‌وه‌ی میچی ته‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكان، بۆ خوێندنی به‌یانیان له (٢٥) بۆ (٣٠) ساڵ، بۆ خوێندنی ئێواران له (٣٠) بۆ (٣٥) ساڵ، بۆ خوێندنی پارالێڵ له (٣٥) بۆ (٤٠) ساڵ و بۆ خوێندنی ماسته‌ر له (٤٠) بۆ (٤٥) ساڵ.
- ڕێگه‌دان به‌ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی ساڵانی پیشووتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی (قبوڵ مه‌ركه‌زی) داوا پیشكه‌ش بكه‌ن و له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌ریم وه‌ربگیرێن، ئه‌م بڕیاره یه‌كه‌مین جاره له مێژووی خویندنی باڵادا په‌یڕه‌و بكرێت، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (٢٤٤١) قوتابی و خوێندكار له ده‌رچوانی ساڵانی پێشتر له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیراون و سوودمه‌ند بوون له‌و بڕیاره.
- بڕیاردان له‌سه‌ر به‌خشینی خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی ئێواران كه له ڕێگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتن (قبول مركزی)ه‌وه وه‌رگیراون له كرێی خویندن، كه ساڵانه ده‌بوایه كرێی خویندن بده‌ن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌سه‌ر پێدانی ده‌رماڵه و به‌شی ناوخۆیی به‌خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی ئێواران كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه لێی بێبه‌ش بوون، كه به هه‌زاران قوتابی و خوێندكار له‌م سێ بڕیاره‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا سوودمه‌ند بوون.
- چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی كه گرنگترینیان كێشه‌ی موسته‌حه‌قاتی دارایی ئه‌و كاندیدانه بوو، كه خزمه‌تی وه‌زیفییان له دوو ساڵ كه‌متر بوو كه به پێی یاسا ده‌بوایه موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان ڕابگیرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی موسته‌حه‌قاتی دارایی مۆڵه‌تی هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ر و كیشه‌ی ماوه‌ی كۆرسی زمان و كێشه‌ی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی موسته‌حه‌قاتی دارایی كاندیده‌كان و ...هتد.
- كردنه‌وه‌ی خوێندنی ئێواران له زۆربه‌ی زانكۆكانی كوردستان بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان نییه به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی به‌كالۆریۆس و په‌ره‌پێدانی توانای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕوانامه و پله‌ی وه‌زیفییان.
- لێبوردنی خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی سیستمی پارالێڵ له (٥٠%) ی كرێی خوێندنیان.
له كۆتاییدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئه‌و كاندیده به‌ڕێزانه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌تی خویندن دا په‌یوه‌ندییان به خویندنی باڵا (ماسته‌ر/دكتۆرا) كردووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی یاسایی ڕێنمایی ژماره (١٦٥) جێبه‌جی بكرێت، له ئیستادا هه‌نگاوی گرنگ نراوه و به‌شی هه‌ره زۆری ئاماده‌كارییه‌كانیش ته‌واو بووه.
سەرجەم دۆکیومێنتە پێویستەکان سەبارەت بە جێ بەجێکردنی ئەم رێنماییە لە خوارەوە هاوپێچ کراوە: