پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕایگه‌یاند، كه وه‌زارتی خوێندنی باڵا ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕێت، له بیستنی هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستایه‌كی زانكۆی دهۆك به ناوی (سه‌گڤان جه‌میل) و وێرای مه‌حكومكردنی ئه‌وكاره، داواش ده‌كه‌ن به‌زوترین كات بكوژانی بدۆزرێته‌وه و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ك وتیشی " تیرۆركردنی ئه‌و مامۆستایه، جگه له‌وه‌ی وه‌كو مرۆڤ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه دیوێكی تریشی هه‌یه، كه هێرشكردنێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و خهسارهیهكی گه‌وره‌یه، چونكه له‌ده‌ستدانی ێیشهنگێكی بواری زانست و ئه‌كادیمییه، كه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ساڵانێكی زۆره هه‌موو هه‌ولێكی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ دروستكردنی كادیر و پێشه‌نگێكی وه‌ك مامۆستا سه‌گڤان ، بۆیه خۆمان به خاوه‌نی پرسه‌كه ده‌زانین و ئومێد ده‌كه‌ین، به‌زوترین كات یاسا كاری خۆی بكات".