ڕونکردنەوەیەک دەربارەی ڕێنماییەکانی تواناسازی

 وەک ئاگادارن لە ڕێنماییەکانی هەردوو خولی یەکەم و دووەمی بەرنامەی تواناسازیدا (٥) خاڵ دەدرایە ئەو پێشکەشکارانەی کە باکگراوندی خوێندنیان پەیوەندی بەو بوارە پسپۆریەوە هەبێت کە داوای بۆ پێشکەش دەکەن.

بەڵام لە خولی سێهەمدا ڕێنماییەکان گۆڕاون، پەیوەندی نێوان باکگراوند و ئەوبوارەی داوای دەکەن بۆتە مەرجی پێشکەشکردن و خاڵی پێ وەرناگیرێت، واتە پێشکەشکار تەنها دەتوانێت ئەو بوارە پسپۆریانە داوا بکات کە پەیوەندی بە باکگراوندەکەیەوە هەیە.