وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دوەم ڕادەکەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوی ئەو پۆستە دەکات و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا سی ڤی و داواکاری خۆی پێشکەش بکات
1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانى زانستى لە مامۆستا کەمتر بێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت.
تێبینى:
1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (19/11/2015) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
3. ئەو بەڕێزەى کە جارى یەکەم (c.v) و پوختەى ڕاژەکەى بۆمان رەوانەکردووە پێویست ناکات دووبارە رەوانە بکات .
4. سی ڤی و داواکارییەکانتان ڕەوانەی ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) بکەن.
