فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان

(فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان) بە پێى (مادده‌ی‌ چواره‌م/شه‌شه‌م- برگه‌ی 4) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (10) ی ساڵی (2008)ى هەموارکراو ‌کارەکانى خۆى لە ڕێگەى هەردو (بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى باڵا) و (بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى) بەڕێوەدەبات و، کارەکانیشى بریتیە لە داڕشتنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، پەسندکردنى پلانى زانکۆکان و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنى پلانەکان، لەهەمان کاتدا و لە ماوەى ڕابردودا ڕێنماییەکانى دەرکردنى گۆڤارى زانستى و پێدانى نازناوى زانستى و سێنتەرەکانى توێژینەوە لە زانکۆکانى کوردستان لەم فەرمانگەیە کارى لەسەر کراوەو داڕێژراوە، جگە لەوەانەش لەم فەرمانگەیەدا کارەکانى پڕۆسەى بەرزکردنەوەى پلەى وەزیفی کارمەندانى دەزگاو دامەزراوەکانى حکومەتى هەریم بۆ شارەزا لەم فەرمانگەیە بەڕێوەدەچو و لەلایەن لێژنەیەکى زانستى لە زانکۆکان ئەنجام دەدرا، ئەم فەرمانگەیە سەرپەرشتی کارەکانى سێنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى لە زانکۆ حکومی و تایبەتیەکان دەکات، لەهەمان کاتدا سەرپەرشتی چالاکیە ئەکادیمییەکانى زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە بوارى کۆنفرانس و سیمینار و وۆرکشۆپ و پانێڵ دەکات و، هەماهەنگى ئەکادیمی لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەت لە بوارى ناردنى ماستەرنامە و تێزەکانى دکتۆراى پەیوەندیدار دەکات، جگە لەوەش هانى پڕۆسەى شەراکەتی ئەکادیمی لە نێوان زانکۆکان و دامەزراوەکانى تر  دەدات و، لە کۆتایشدا سەرپەرشتی پڕۆسەى دکتۆرا بە سیستمى سپلت سایت دەکات.

 

پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى توێژینەوە و پەرەپێدان

 

یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى:

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەر بە فەرمانگەى گشتى توێژینەوە و پەرەپێدان، کە تایبەتمەندە بە بابەتەکانى کاروبارى زانستى زانکۆکان و ماموستایان و توێژەران.

ئەرکەکانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە کاروبارى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى و، گۆڤارە ئەکادیمیەکان و، کاروبارى سێنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى، لەهەمان کاتدا هەماهەنگى زانستى لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەت دەکات، هەروەک سەرپەرشتى ئەرکى کاروبارى بەرزکردنەوەى پلەى وەزیفی کارمەندانى حکومەت بۆ پلەى (شارەزا)  دەکات، لەگەڵ هەمو جۆرە چالاکیەکى ئەکادیمی کە زانکۆکان  بەڕێوەدەچێ وەک (کۆنفرانسى زانستى، سیمینار، ۆرک شۆپ...).

بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى کارەکانى بە شێوەى دۆسیە دابەش کردوە، ئەوانیش بریتین لە دۆسیەى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى،  دۆسیەى سێنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى، دۆسیەى هەماهەنگى زانستى دەزگا و دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ  وەزارەتەکانى تر ، دۆسیەى نازناوى زانستى لەگەڵ دۆسیەى کاروبارى کارگێڕى.

  • بەڕێوەبەرى کاروبارى زانستى: م.حسیب صالح اسماعیل.
  • دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى بکەیت (hasibblbas@yahoo.com)
  • تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٩٤٥٣٤٥

 

دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى باڵا:

(بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى باڵا) کە یەکێکە لە بەرێوەبەرایەتیەکانى سەر بە (فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان) بە پێى (مادده‌ی‌ چواره‌م/شه‌شه‌م- برگه‌ی 4) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (10) ی ساڵی (2008)ى هەموارکراو ‌کارەکانى خۆى بەرێوەدەبات و ئەرکى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بریتیە لە ئامادەکردنى رێنمایى (دبلۆمى باڵا-ماستەر- دکتۆرا) بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و سەرپەرشتیکردنى پرۆسەى بەرێوەچوونى خوێندنى باڵا لە زانکۆکان و، هەروەها ئامادەکردنى پلانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکانى کوردستان و وردبینیکردنى دەرئەنجامى وەرگیراوان بە بەراورد لەگەڵ پلانى زانکۆکان و بەدواداچوونیانیان،  جگە لە هەندێ ئەرکى دیکە کە لە دەسەلاتى زانکۆکان نیە بەڵکو لە دەسەڵاتى وەزارەتە وەکو درێژکردنەوەى مۆڵەت بۆ جارى سێیەم...

  • بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵا: م.سەرتیپ خاڵص
  • دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى بکەیت (sartip.xales@mhe-krg.org )
  • تەلەفۆن:  09647504646368