ڕاگەیاندنى پۆستی ڕاگری پەیمانکەی تەکنیکی سۆران بۆ جاری دوەم

Expires
True

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دوەم ڕادەکەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوی ئەو پۆستە دەکات و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا سی ڤی و داواکاری خۆی پێشکەش بکات

1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە مامۆستا کەمتر بێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

 زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت.

 

تێبینى:

1. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (19/11/2015) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.

2. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  

3. ئەو بەڕێزەى کە جارى یەکەم (c.v) و پوختەى ڕاژەکەى بۆمان رەوانەکردووە پێویست ناکات دووبارە رەوانە بکات . 

4. سی ڤی و داواکارییەکانتان ڕەوانەی ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) بکەن.

Vacant post
پۆستی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران
Application deadline
2015-11-12
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
Country
Iraq
Image Vacancy