وەزیرى رۆشنبیرى : پێشوازى لە شاندى وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى فیدراڵى عێراق کرد
رۆژى 2019/7/2 وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرێز (خالید دۆسکى) له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له بەرێز (جابر جابرى) بریكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى فیدرال.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له باره‌ى شێوازى كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كار ئاسنى كردن بۆ چالاكى هاوبه‌ش له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى عێراق به‌گشتى .
هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى كاركردنى هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانى ڤیستیڤاڵى رۆشنبیرى و هونه‌رى و كلتورى .
لاى خۆیەوه وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێم , هیواى خواست كه له داهاتوودا زیاتر گرنگى به‌كارى هاوبه‌شى نیوان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى فیدرال بدرێت , كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له حكومه‌تى فیدرال گرنگى پێبدرێت له به‌شدارى پێكردنى له ڤیستیڤال و كار و چالاكى هونه‌رى و رۆشنبیرى جۆراوجۆرەکان له عێراق و له‌و چالاكیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام ده‌درێن له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى فیدرال.
له‌به‌رامبه‌ریشدا بریكارى وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى فیدرال ستایشى وه‌زیرى رۆشنبیرى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد, خۆشحالى خۆى دەربڕى كه هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه ئارامى و سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و جیاوازى نه‌ته‌وه‌ی , ئاین , مه‌زهه‌بى بەدى ناکرێت لە کاروچالاکى کەلتورى و رۆشنبیریەکان, هەموان بە ئازادان و بەئارامى پێکەوە دەژین و کاردەکەن.