وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان : سوپاسى لیژنه‌ى رۆشنبیرى و هونه‌رى په‌رله‌مانى كرد له به‌رامبه‌ر به‌دواداچونه‌كانیان.
رۆژى 2019/7/1 به‌رێز (خالید دۆسكى) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد .
لە کۆبونەوەیەک گفتوگۆ کرا لەگەڵ شاندی لیژنه‌ى رۆشنبیرى وكۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونى كاروچالاكیه‌كانى وه‌زاره‌ت له ماوه‌ى رابردوو.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز (خالید دۆسكى) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سوپاسى لیژنه‌ى رۆشنبیرى و هونه‌رى كرد له به‌رامبه‌ر به‌دواداچون و هه‌ڵسه‌نگاندنى كار و چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له پرۆژه و كاره هونه‌رى و رۆشنبیریه‌كانى په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ت .
هاوكات وه‌زیرى رۆشنبیرى هیواى خواست, په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر بەدواداچوون بکە بۆ پرۆژەکانى وەزارت له كابینه‌ى داهاتوو ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت پاڵپشتى ته‌واوى هه‌وڵه‌كانيان ده‌بین.