Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
- ڕاگرى کۆلیژى زانست
- ڕاگرى کۆلیژى زمان
- ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
- ڕاگرى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابورى
- ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە
- ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى مەخمور
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى :
- ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتی (28.7.2020) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
Vacant post
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
Application deadline
2020-07-28
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
ههولێر
State/Province
سهرۆكایهتی زانكۆی سهڵاحهددین/ههولێر
Country
Iraq
Image Vacancy