د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هەوڵ دەدەین ڕیفۆرم لەزۆربەى بوارەکان بکەین، بەتایبەت له‌بوارى پیشەیى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان بۆ ئەوەى بتوانین خوێندکارانمان سکیڵ وەربگرن و بتوانن له بازاری كار كار بكه‌ن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (16/7/2018) له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كی هات، كه له مه‌راسیمی به‌خشینی سكۆله‌رشیپ به‌خوێندكارانی پەنابەری سوری هات.
ئایندهی خۆتان و میلله‌ته‌كه‌تان مسۆگه‌ر بكه‌ن
له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن به‌ڕێوه‌چو، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یبو، له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و سكۆله‌رشیپه ڕو له خوێندكارانی پەنابەری سوری وتی: هیوامان وایە بتوانین دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنین، ئه‌وه‌ش به‌سود وەرگرتن لەو ماوەى لە هەرێمى کوردستان نیشته‌جێن بتوانن پەرە بە تواناکانتان بدەن و، کاتەکانتان بەفیرۆ نەچێت توانا و کارامەیى بۆ خۆتان و ئایندەى خۆتان و ئایندەى وڵاتەکەتان دروست بكه‌ن.
پرۆگرامی (HOPES) ده‌ستی گه‌نجانی سوریای گرت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمە وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پشتیوانى تەواو لەو پرۆگرامی (HOPES) دەکەین، چونکە ئێمە پێمان وایە پرۆگرامى هۆپس یەکێکە لەو پرۆگرامانەى، کە دەستى ئاوارە و پەنابەرانى گرتوە وایلێکردوە لە ژینگەیەکى ترەوە بیگوازێتەوە بۆ ژینگەیەکى تر، هه‌روه‌ك وایلێکردوە تەمەن و ماندوبون و کاتى ئەو کەسانەى کە لەبەر هەر هۆیەکەوەیە بێت نەیانتوانیوە لە شوێنى خۆیان بمێننەوە بەفیڕۆ نەچێ بتوانن ژیانێکى دیکە و هەلێکى دیکە بۆخۆیان دروست بکەن و ئێمەش تێیدا هاوکاربین.
89 خوێندكار له زانكۆكانی كوردستان وه‌رگیران
د.یوسف گۆران باسی له گرنگی به‌رنامه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند: پێمان خۆشە ئەو ژمارەیەى ئێستا كه ژماره‌یان (٨٩) خوێندكاره و، لەو سکۆلەرشیپه وەرگیراون پەرەی پێبدەین، ئەگەر کەموکوڕیەکیشى هەیە چاکى بکەینەوە، ئەگەر لایەنى تر‌ى پێویستە چاکى بکەن، واتە کەموکوڕیەکانى و خراپەکانى چاک بکەینەوە، هەروەها لایەنە باشەکانى فراوان و فراوانتر بکەین.
ریفۆرم لە زۆربەى بوارەکان ده‌کرێ
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایى لەو گەنجانە كرد و، وتی: هیوام وایە سود لە هەموو چرکەیەکى مانەوەتان لەهەرێمى کوردستان وەربگرن بۆ گەشەپێدانى توانا و کارامەییەکانتان، وتیشی ئێوە لەکاتێکدا لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن، ریفۆرم لە زۆربەى لایەنەکانى خوێندنى باڵا کراوە، ڕونیشكرده‌وه هەر ئەو بەرنامەیەى کە ئێستا ئێوە پێى وەرگیراون دواى ئەوە جێبه‌جێكراوه کراوە، ئێمە توانیومانە هەندێ ڕیفۆرم لە ڕێنماییەکاندا بکەین، کە پێشتر ڕێگربوە له‌وه‌ی بتوانین خوێندکارى نێودەوڵەتى و بیانى و ئەوانەى لەشوێنى ترەوە هاتون وەربگرین، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: بۆ ئەوەى بتوانین ئەمە بکەین ناچار بوین، یا هەوڵماندا ڕێنماییەکان بگۆڕین، وتیشی ئێوە چانسى ئەوەتان هەبوە لەکاتێکدا هاتون و، لەکاتێکدا دەخوێنن کە ئێمە هەوڵ دەدەین ریفۆرم لە زۆربەى بوارەکان بکەین بەتایبەت له‌بارى پیشەیى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان بۆ ئەوەى بتوانین خوێندکارانمان سکڵ وەربگرن و، لەگەڵ بازاڕى کار بڕۆن، له‌هه‌مان كاتدا بتوانین زانکۆکانمان ببەستینەوە بە بازاڕى کار، ئینجا خوێندکارانمان لە ئایندەدا ببنه خاوەن پیشەیەک و، کارێک بكه‌ن بۆ ژیانى خۆیان و کۆمەڵگاکەتان سودى لێوەربگرن.
لایه‌نه‌كانی به‌شداربوی پرۆگرامه‌كه
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاس ئاڕاستەى یەکێتیى ئەوروپا، بریتیش کاونسڵ، ڕێکخراوى داد، نۆفیک و کامپەس فرانس كرد له به‌رامبه‌ر هاوکارییه به‌رده‌وامه‌كانیان.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، وتاری یه‌كێیتی ئه‌وروپا و به‌رنامه‌ی هۆپس و وتاری نوێنه‌ری خوێندكاران پێشكه‌شكرا.
پرۆگرامی (HOPES) چیه
پرۆگرامی (HOPES) یه‌كێكه له به‌رنامه هاوبه‌شه‌كانی (یەکێتیى ئەوروپا، بریتیش کاونسڵ، ڕێکخراوى داد، نۆفیک و کامپەس فرانس) و، بڕی (12) میلۆن یۆریۆ بۆ ته‌رخانكراوه، به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ پەنابەرەکانی سوریا له وڵاته‌كانی (مصر، توركیا، لوبنان، ئوردون، هه‌رێمی كوردستان) ده‌ڕه‌خسێنێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (89) سكۆله‌رشیپ له ئاستی (دبلۆم، به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی ئاوره‌ی سوریا دابینكرا.