له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بەرژەوەندى گشتى و پێویستى زانکۆ‌و پەیمانگه‌کانى هەرێمى کوردستان به‌ڕاژه‌كه‌یان و، لەسەر پێشنیازى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجوومەنى وەزیران ڕه‌زامه‌ندی لهسهردامەزراندنى (١١٩٧) لە دەرچووانى یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆكان نیشاندا ، له به‌رامبه‌ردا ده‌رچوان سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش و به‌پێیی نوسراوی ژماره (4146) كه له ڕێكه‌وتی (20/9/2017) به‌ئیمزای (نێچرڤان بارزانى ) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ده‌رچوه و، وێنه‌یه‌كی ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوە بەدامەزراندنى دەرچوانى (یەکەم و دوەم و سێیەم) لەسەرئاستى پەیمانگه حکومیەکانى هەرێمى کوردستان له ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥)، کە ژمارەیان (١١٩٧) دەرچوه.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتوه ئه‌و ژماره‌یه لەسەر میلاکى هەمان زانکۆ و پەیمانگه‌کانى خۆیان بەموچە و ناونیشانى شایستە داراییان و بەپێى بڕوانامەکانیان لە ڕێکەوتى دەسبەکاربونیان كاروباری دامه‌زراندنیان بۆ ڕایی ده‌كرێ .
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا وەزارەتى دارایی و ئابورى ڕاسپێردراوه هەماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بكات بۆ بەدابینکردنى بودجەى پێویست بۆ دامەزراندنیان.
دوای گه‌یشتنی نوسراوه‌كه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتی كارگێڕی و دارایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (26/9/2017) ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌رچوانه سه‌ردانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد و، به‌ناوی ده‌رچوانه‌وه سوپاسی و ستایشی هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد كه له ماوه‌ی ڕابردودا داویه‌تی بۆ دامه‌زراندنیان.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینى فەرمانى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دامەزراندنى یەکەم و دوەم و سێیەمەکان