Nov 2016

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه‌

logoy wezaret.jpg

 لەبارەى پێدانى (٣%) نمرە بە دەرچوانى پۆلى (١٢) ئامادەیى, کە ساڵى پار بەساڵى نەکەوتن بۆیان ئەژمار کراوه‌, بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بخەینەڕوو.

ساڵانە وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى لەسەر بنەماى جیاکردنەوەى ساڵەکانى دەرچون (٣) نمرە دەبەخشێتە دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى,  بۆیە ئەرکى وەزارەتى پەروەرەیە کە بۆ وەزارەتەکەمانى دیارى بکات ئایا دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى, کام دەرچووە کە بە ساڵى یەکەم، یاخود ساڵى دوەم پۆلى (١٢)ى ئامادەییان تەواو کردوە. ئێستاش سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین كه‌ بڕیاریانداوه‌ پێش ته‌واوبونی واده‌ی داخستنی (زانكۆلاین) "ده‌رچوانی ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هه‌ردوو خوله‌كانیانه‌وه‌ و، ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی به‌دوو ساڵ زیاتر ده‌رچونه‌ جیا بكه‌نه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانی بكه‌ن"، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌ ئاسان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ ته‌واوبونی واده‌ی كارابونی (زانكۆلاین) كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین.

بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچوانی پۆلی (12) دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ هیچ دوودڵ نین له‌ پێدانی ته‌واوی مافی ده‌رچوان و ئه‌و (3) نمره‌یه‌ به‌خوێندكاران و، پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕێكه‌وتبوین بۆ پێدانی ئه‌و (3) نمره‌یه‌ به‌ده‌رچوان.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

31/10/2015