Nov 2016

(77) خوێندكاری دیكە لەبەشەكانی ( ڕاگەیاندن، وەرزش و خوێندنی ئیسلامی) وەرگیران

newsitem-1804-16.09.2014-ku.jpg

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوار نوسراوی جیادا كە ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، گەرمیان، سەڵاحەددین، زاخۆ) ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ژمارەیەك خوێندكاری دیكە بۆ بەشەكانی ڕاگەیاندن، خوێندنی ئیسلامی، وەرزش.

لە نوسراوی یەكەمدا بەژمارە (28157) لە ڕێكەوتی (22/12/2014) كە ئاڕاستەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كردوە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی كاندیدانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بۆ درێژەدان بەخوێندن لە بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی، وەك لە نوسراوەكاندا هاتوە ژمارەی وەرگیراوان (6) ڕۆژنامەوانن.

لەلایەكی دیكەوە ناوەندی وەرگرتنی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (28157) لە ڕێكەوتی (22/12/2014) كە ئاڕاستەی زانكۆكانی (سلێمانی، سەڵاحەددین، زاخۆ) كردوە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی یەكەم و دوەمی پەیمانگەی زانستە ئیسلامیەكانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە دەرچوانی ساڵی خوێندنی (2013-2014) بۆ درێژەدان بەخوێندن لەبەشەكانی (خوێندنی ئیسلامی) لەو زانكۆیانە، وەك لە نوسراوەكەدا هاتوە ژمارەی وەرگیراوان (8) خوێندكارە.

لەهەمان ڕێكەوتدا بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران بەنوسراوی ژمارە (28033) كە ئاڕاستەی زانكۆی گەرمیانی كردوە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی خوێندكارانی خانەقین كە چاوپێكەوتنیان لە فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و وەرزش ئەنجامداوە بۆ درێژەدان بەخوێندن لەهەمان بەش، وەك لە نوسراوەكەدا هاتوە ژمارەی وەرگیراوان (57) خوێندكارە.

لەلایەكی دیكەوە بەنوسراوی ژمارە (27634) لە ڕێكەوتی (18/12/2014)لە لایەن ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی زانكۆی سلێمانی كراوە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی كاندیدانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بۆ درێژەدان بەخوێندن لە بەشی ڕاگەیاندن لە فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكانی هەمان زانكۆ، وەك لە نوسراوەكاندا هاتوە ژمارەی وەرگیراوان (6) ڕۆژنامەوان و میدیاكارە، بەمەش كۆی ڕۆژنامەوان و میدیاكار كە لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنوسانەوە پشتگیری كراون لە بەشەكانی ڕاگەیاندن وەرگیران ژمارەیان گەیشتە (36) میدیاكار و ڕۆژنامەوان بۆ درێژەدان بەخوێندن لە ساڵی خوێندنی (2014-2015) لەبەشەكانی ڕاگەیاندنی (كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی، بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی كارگێڕی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەكنیكی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەكنیكی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك).

هەر چوار نوسراوەكە زانكۆكانی زانكۆكانی (سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، گەرمیان، سەڵاحەددین، زاخۆ) ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی كاری پێویست بۆ ئەو خوێندكارانەی بەشەكانی ڕاگەیاندن، خوێندنی ئیسلامی، وەرزش بكەن، بۆ ئەوەی وەك خوێندكار/ قوتابی لە ساڵی (2014-2015) لە بەشەكانیان درێژە بەخوێندن بدەن.