Nov 2016

ڕاگه‌یاندنی پۆست له‌ زانكۆكانی (سلێمانی، دهۆك، پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر, پۆلیته‌كنیكی دهۆك)

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م پۆستانه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر به‌ڕێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ و ئاره‌زوو ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌،‌ ده‌توانێ داواكاری و سی ڤی پێشكه‌ش بكات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ دانراوه‌.

یه‌كه‌م/ پۆسته‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی
1. یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی
2. یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران
3. ڕاگری كۆلێژی پزیشكی
4. ڕاگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری
5. ڕاگری كۆلێژی زمان
6. ڕاگری كۆلێژی یاساو ڕامیاری
7. ڕاگری كۆلێژی كشتوكاڵ
8. ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
9. ڕاگری كۆلێژی بازرگانی
10. ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری.

دووه‌م/ پۆسته‌كان له‌ زانكۆی دهۆك
1. هاریكاری سه‌روكێ‌ زانكویێ‌ بۆ كاروبارێن كارگێڕی
2. ڕاگرێ‌ كۆلێژا چاندن
3. ڕاگرێ‌ كۆلێژا زانست
4. ڕاگرێ‌ كۆلێژا پزیشكی ڤیته‌رنه‌ری
5. ڕاگرێ‌ كۆلێژا زانستێن په‌روه‌رده‌یی بنه‌ڕه‌ت
6. ڕاگرێ‌ كۆلێژا پزیشكی
7. ڕاگرێ‌ كۆلێژا زانستێن مروڤایه‌تی
8. ڕاگرێ‌ كۆلێژا په‌روه‌ردا وه‌رزشی
9. ڕاگرێ‌ كۆلێژا ئه‌ندازیاری و زانستێن كاره‌كی
10. ڕاگرێ‌ كۆلێژا په‌رستاری

سێیه‌م/ پۆسته‌كان له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك
1. پۆستی ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ ڕه‌ش (تێبینی/ ئه‌م پۆسته‌ پێشتر ڕاگه‌یاندراوی بۆ كرابوو, به‌ڵام به‌هۆی كه‌می پێشكه‌شكردنی (CV) دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌).
2. ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی

چواره‌م/ پۆسته‌كان له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
1. ڕاگری په‌یمانگه‌یته‌كنیكی خه‌بات
2. ڕاگری په‌یمانگه‌ی كارگێڕی هه‌ولێر
3. ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه‌

مه‌رجه‌كان
1. هه‌ڵگری بروانامه‌ی دكتۆرا بێ له‌ بواری په‌یوه‌ندیداردا .
2. پله‌ی زانستی له‌ (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر) كه‌متر نه‌بێت بۆ یاریده‌رده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان و ڕاگری كۆلێژه‌كان، هه‌روه‌ك پله‌ی زانستی له‌ (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت بۆ ڕاگری په‌یمانگه‌كان.
3. خزمه‌تی زانكۆیی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
4. شاره‌زایی له‌ زمانی ئینگلیزی دا هه‌لی زیاتر بۆ به‌شداربوو ده‌ره‌خسێنێت .
5. كه‌سایه‌تی به‌هێزبێ و توانای به‌رێوه‌بردنی له‌ ئاستێكی باڵادا بێت.

تێبینی
• هه‌ر به‌رێزێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ و ئاره‌زوو ده‌كات، ده‌توانێ (سی.ڤی) یه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ بنێرێت : (jobs@mhe-krg.org)
• دوایین كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری تا‌ رێكه‌وتی 16/11/2014 ده‌بێت.
• هه‌ر به‌ڕێزێك پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ناردنی (سی ڤی)یه‌كه‌یدا ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان بكات كه‌ ده‌ێه‌وێت لێی وه‌ربگیرێت.