ماوەیەکە پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەناوى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوەتەوەو، بەناو بهڕێزیانهوه وێنە و بابەت و نوسین بڵاودەکاتەوە.
لێرەوە به ڕاى گشتى رایدەگەیەنین کە د. یوسف گۆران هیچ پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نیە، ئەو قسەو بابەتانەشى بەناوى ئەو بڵاودەکرێنەوە دوور و نزیک پەیوەندى بە بهڕێزیانهوه نیە.
پێشووتریش بۆ هەمان مەبەست وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەئکیدى کردۆتەوە، کە هیچ پەیج و ئەکاونتێکى بەناوى خۆى لە فەیسبوک نیە.
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى